Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

ئایا چارەسەرکردنی شێرپەنجە ئاسانتر دەبێت؟ دۆزینەوەیەکی نوێی زانستی وەڵام دەداتەوە

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی مۆنتانا ستەیتی ئەمریکی دەریدەخات، میکانیزمێکی شاراوەی خانەکانی دۆزیوەتەوە کە رێگەیان پێدەدات لە دۆخە سەختەکاندا لە ژیاندا بمێننەوە، ئەم دۆزینەوەیە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە شێوازی چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە داهاتوودا.

زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژە بەوەدەکات کە خانەکانی جەستە بۆ ئەوەی بژین، پێویستیان بە ترشێکی ئەمینی هەیە بە ناوی "سیستین"، کە بۆ دروستکردنی پرۆتین و پاراستنی خانە لە زیان بەکاریدەهێنن. دوای 7 ساڵ لە توێژینەوە دەرکەوتووە کاتێک رێڕەوی سەرەکیی بەرهەمهێنانی سیستین لەکاردەکەوێت، خانەکان دەتوانن رێگەیەکی جێگرەوە بۆ دروستکردنی بەکاربهێنن.

پرۆفیسۆرد. ئێد شمیت، لە زانکۆی ویلایەتی مۆنتانا و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "هەموو خانەکان پێویستیان بە سیستین هەیە بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە، بەڵام ئەم مادەیە لە دەرەوەی خانەکاندا بە رێژەیەکی پێویست بەردەست نییە."

پرۆفیسۆرد. ئێد شمیت دەڵێت "ئەم میکانیزمە نوێیە یارمەتیی خانەکان دەدات خۆیان لە مادە ژەهراوییەکان بپارێزن، بەڵام لە هەمان کاتدا رێگە بە خانە شێرپەنجەییەکان دەدات بەرگەی چارەسەری کیمیایی و شێوازەکانی دیکەی چارەسەر بگرن، ئەمەش وادەکات لەناوبردنیان قورستر بێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە 4-10-2026، د. محەممەد میرزا، پسپۆڕی فسیۆلۆژیی جەستە بە رووداوی راگەیاند، ئەم دۆزینەوەیە تێگەیشتنمان لەبارەی میکانیزمی بەرگریی خانەکان بەرامبەر گوشاری دژەهەوکردن قووڵتر دەکاتەوە.

د. محەممەد میرزا، گوتیشی: "ئەمە لە بواری شێرپەنجەدا گرنگیی تایبەتی هەیە، چونکە خانە شێرپەنجەییەکان زۆرجار زیندەچالاکیی خۆیان دەگۆڕن بۆ ئەوەی لە بەرامبەر چارەسەری کیمیایی خۆیان بپارێزن، تێگەیشتن لەم میکانیزمە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دۆزینەوەی ستراتیژیی نوێی چارەسەری."

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە