Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی فلۆریدا: تەواوکەرێکی خۆراکیی ئازاری جومگەکان نیشانەکانی ئەڵزهایمەر زیاد دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

تەواوکەری خۆراکیی رێگەپێدراوی گلوکۆسئەماین کە ملیۆنان کەس بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان بەکاریبهێنن، بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی فلۆریدا بەڕێژەی %25 مەترسیی تێکچوونی مێشک زیاد دەکات.

د. رامۆن سەن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی فلۆریدا دەریخستووە، شیکاریان بۆ ئاماری تەندروستیی 4646  کردووە دەرکەوتووە، نزیکەی دوو هەزار کەس تووشبووی نیشانەکانی ئەڵزهایمەر بوون.

توێژینەوەیەکە دەریدەخات، بەکارهێنانی گلوکۆسئەماین مەترسیی گۆڕانی تێکچوونی بیرگە بۆ نەخۆشیی خرفبوون بە رێژەی 25٪ زیاد دەکات. هەروەها، لەو کەسانەی پێشتر تووشی ئەڵزهایمەر بوون، رێژەی گیانلەدەستدان بە هەمان رێژە بەرز دەکاتەوە. بۆیە گلوکۆسامین پرۆسەی زیندەچاڵاکی لە مێشکدا تێکدەدات، ئەمەش زیان بە کارکردنی ئاسایی خانەکانی مێشک دەگەیێنێت و لەدەستدانی بیرگە خێراتر دەکات.

گلوکۆسامین، ئاوێتەیەکی سرووشتییە لە جەستەدا کە وەک تەواوکەرێکی خۆراکی بۆ پاراستنی تەندروستیی جومگەکان بەکاردێت. ئەم دەرمانە یارمەتی دروستکردنەوەی کرکڕاگەکان دەدات، رێگری لە داخورانیان دەکات و جووڵەی جومگەکان ئاسانتر دەکات. بەکارهێنانی سەرەکیی گلوکۆسامین بۆ کەمکردنەوەی ئازار و رەقبوونی جومگەکانە، بەتایبەتی لەلایەن بەساڵاچووانەوە بۆ چارەسەری حاڵەتەکانی وەک داڕنانی جومگە و ئەژنۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە