Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی بۆ رووداو: نەشتەرگەری لە نۆ نەخۆشخانەی ئەهلی راگیرا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی فراوانی پشکنینی نەخۆشخانە ئەهلییەکانی دەستپێکردووە و لە ئەنجامدا، بڕیار لەسەر راگرتنی نەشتەرگەری لە نۆ نەخۆشخانە درا، هاوکات لە زاخۆش پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دادگە بۆ دوو شوێن بەهۆی دەرمانی قاچاخ و نەبوونی مۆڵەت کرایەوە.


رۆژی دووشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، د. رەسووڵ عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەستمان بە هەڵمەتێکی گەڕان کردووە لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ پشکنین و بەدواداچوونی نەخۆشخانە ئەهلییەکان لە رووی کواڵێتی، پێداویستی و ئامێرە تەندروستییەکان، ژێرخانی نەخۆشخانە، کۆنترۆڵکردنی هەوکردن، پێداویستیی پزیشکیی هۆڵەکانی نەشتەرگەری و مەرجەکانی سەلامەتی".

بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون گوتی: "لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانماندا تەنیا ئەمڕۆ نەشتەرگەری لە نۆ نەخۆشخانەی ئەهلی راگیرا، ئەوەش بەهۆی نەبوونی مەرجە دیاریکراوەکان."

دوو لەو نەخۆشخانانەی نەشتەرگەرییان تێدا راگیراوە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆن.

دکتۆر رەسووڵ عەبدولخالق ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی زاخۆ سەردانی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیان لە سنوورەکە کردووە و "دەرەنجام بڕیاردرا بە داخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە دوو نەخۆشخانە، داخستنی یەک سەنتەری تایبەت، هەروەها کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی زاخۆ بۆ دوو شوێن بەهۆی هەبوونی دەرمانی قاچاخ و کردنی کاری پزیشکی بەبێ بڕوانامە و مۆڵەت".

بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون لە وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەش کرد، ئەو نۆ نەخۆشخانەیە تاوەکو هەموو مەرج و رێکارەکان جێبەجێ نەکەن، ناتوانن نەشتەرگەری بکەن. گوتیشی: "دوای چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، دووبارە لیژنەکانمان سەردانیان دەکەنەوە".

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە