رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە کۆریای باشوور، خواردنەوەی کحول مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی جومگەکان زیاد دەکات و مەترسییەکەش بەگوێرەی بڕی خواردنەوەکە بەرزدەبێتەوە.
توێژەرانی کۆریای باشوور، بۆ ماوەی نزیکەی 10 ساڵ چاودێریی زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی تەمەن 40 ساڵ و بەسەرەوەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەراورد بەوانەی کحول ناخۆنەوە، مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی جومگەکان بەمشێوەیە زیاد دەکات؛
- بەکارهێنانی کەم: 3.7٪
- بەکارهێنانی مامناوەند: 8.1٪
- بەکارهێنانی زۆر: 18.6٪
لە بەریتانیا زیاتر لە 9 ملیۆن کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوون و سەرەڕای ئەوەی کە تەمەن گەورەترین هۆکاری مەترسییە، بەڵام کحول پەیوەندیی بە سەدان کێشەی تەندروستییەوە هەیە.
.jpeg&w=3840&q=75)


