Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی جۆنز هۆپکینز: جگەرەکێشان و بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرە هاندەری شێرپەنجەی سییەکانن

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، جگەرەکێشانی درێژخایەن کار لە خانە بنەڕەتیی سییەکان دەکات ئامادەتربن بۆ ئەوەی بگۆڕێن بۆ خانەی شێرپەنجەیی، بەتایبەت کاتێک گۆڕانی جینی دیاریکراویان تێدا روودەدات.

توێژینەوەکە، لەلایەن زانکۆی جۆنز هۆپکینز کراوە و دەریخستووە، شێرپەنجەی سییەکان تەنیا پەیوەست نییە بە گۆڕانە جینییەکان، بەڵکو پەیوەستە بەو خانەیەشەوە کە گۆڕانەکەی تێدا روودەدات و پێشتر بەر دووکەڵی جگەرە کەوتووە.

توێژەران، نموونەی بچووککراوەی سییەکانیان بۆ ماوەی شەش مانگ خستە بەر دووکەڵی جگەرە و دواتر چاودێریی گۆڕانکارییەکانیان کرد، بۆیان دەرکەوت بەرکەوتنی درێژخایەن بە دووکەڵ، گۆڕانکاریی لە چالاکیی جینەکاندا دروستکردووە و هەندێک لە بەرگریی سرووشتیی خانەکانی گۆڕیوە، توێژەران کاریگەریی دوو گۆڕانی جیناتیی پەیوەست بە شێرپەنجەی سییەکانیان تاقیکردەوە. ئەنجامەکان دەریانخست، گرێی شێرپەنجەیی تەنیا کاتێک دروستبوون کە بەرکەوتنی پێشووتری دووکەڵی جگەرە لەگەڵ گۆڕانکارییە جیناتییەکاندا کۆبووەتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، گۆڕانە جینە جیاوازەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی جۆری جیاوازی شێرپەنجەی سییەکان. بۆ نموونە، گۆڕانی جینی "KRAS" بووەتە هۆی جۆرێکی شێرپەنجە کە لە خانە بنەڕەتییەکانی بۆریچکەی هەواوە سەرچاوەی گرتبوو، لە کاتێکدا گۆڕانی جینی "TP53" بووەتە هۆی جۆرێکی دیکەی شێرپەنجە کە پەیوەست بوو بە خانە بنچینەییەکانی ناوپۆشی بۆرییەکانی هەواوە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە