Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێکی دەم و پووک: جوینی بنێشت نابێت ماوەکەی لە 15 خولەک تێپەڕێت

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕانی تەندروستی دەم و ددان روونی دەکەنەوە کە بنێشت بەپێی جۆر و کاتی بەکارهێنانی، دەکرێت هەم سوودی هەبێت و هەم زیانی جەستەیی.

د. ساشا رۆس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەم و پووک بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی کۆمەڵەی پزیشکانی ددانی ئەمریکی دەریخستووە، جوینی بنێشت دەکرێت سوودی هەبێت ئەگەر جۆری دروست هەڵبژێردرێت و بە شێوەیەکی مامناوەند بەکاربهێنرێت. هەروەها، بەکارهێنانی بنێشت بۆ ئەو کەسانە گونجاو نییە کە کێشەی تەندروستیی دیاریکراویان هەیە.

د. ساشا رۆس ئاماژە بە سوودەکانی جوینی بنێشت دەدات؛
- جوینی بنێشت، دەردانی لیک بەڕێژەی زیاتر لە 10 هێندە زیاد دەکات. ئەم زیادبوونە یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگکردنەوەی ترشەڵۆکی ناو دەم کە بەکتریا دروستی دەکات، هەروەها توێژاڵی پارێزەری ددان (مینا) بەهێز دەکات.
- جووڵەی بنێشت لەنێو دەمدا بە شێوەیەک کاردەکات بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی خۆراک لەسەر رووی ددانەکان.

د. ساشا رۆس ئاماژە بە مەترسی و زیانەکانی جوینی بنێشت دەدات؛
 - زۆر جوینی بنێشت فشار دەخاتە سەر جومگەی شەویلگە و ماسولکەکانی کە دەکرێت ببێتە هۆی ئازاری گوێچکە، سەرئێشە، یان دروستبوونی دەنگی کرتەکرت لە شەویلگەدا.
 - پێویستە ئەو کەسانەی کاری پڕکردنەوە، چاندنی ددان، تێلی ددان، یان ئازاری درێژخایەنی شەویلگەیان هەیە، لە جوینی بنێشت دووربکەونەوە بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی ئازار.

د. ساشا رۆس رێنوێنی دەدات، پێویستە بنێشتی بێ شەکر هەڵبژێردرێت، بەتایبەتی ئەوانەی کە جێگرەوەی وەک زایلیتۆڵیان تێدایە، چونکە رێگری لە گەشەی بەکتریا زیانبەخشەکان دەکەن. هەروەها، باشتر وایە بنێشتی تامی نەعناع هەڵبژێردرێت نەک تامی میوەکان، کە رێژەی ترشەڵۆکی دەم زیاد دەکەن. پێشنیار دەکرێت بنێشت تەنیا بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەک بجورێت بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی فشار لەسەر شەویلگە. باشترین کات بۆ بەکارهێنانیشی دوای ژەمەکانە، چونکە یارمەتی لادانی پاشماوەی خۆراک لەنێوان ددانەکاندا دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە