Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی یەیڵ لە ئەمریکا: مێشکت لە کاتی پشوودا بەردەوامە لە فێربوون

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی یەیڵ دەریخستووە، مێشک لە کاتی پشوودا بە شێوەیەکی "ئۆفلاین" بەردەوام دەبێت لە فێربوون و چارەسەرکردنی گرفتەکان.

پرۆفیسۆر د. جۆرج دراگۆی، پسپۆڕێ دەروونی لە زانکۆی یەیڵ دەڵێت: "گرفتێکت هەیە و ناتوانیت چارەسەری بکەیت، پاشان پشوویەک وەردەگریت یان دەخەویت و چارەسەرەکە خۆی رووندەبێتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە مێشک لەکاتی پشووشدا خەریکی چارەسەرە."

توێژەرانی زانکۆ ئەمریکیەکە، تاقیکردنەوەیان لەسەر مشک ئەنجامدا، مشکەکانیان فێرکرد کە لە شوێنێکی دیاریکراودا خۆراک هەیە و ئەو شوێنە بۆنێکی تایبەتی هەیە ،دواتر شوێنی خۆراکەکەیان گۆڕی بۆ شوێنێکی تر کە بۆنێکی جیاوازی هەبوو سەرەتا مشکەکان نەیانتوانی خۆراکەکە بدۆزنەوە بەڵام دوای ئەوەی بۆ ماوەی یەک کاژێر پشوویان وەرگرت، کاتێک گەڕانەوە زۆر بە خێرایی لە شوێنە نوێیەکەی خۆراکەکەیان دۆزییەوە.

 پرۆفیسۆر د. جۆرج دراگۆی  دەڵێت: "ئەم فێربوونە خێرایە پەیوەندی بە "شەپۆلی" چالاکیی کورت و رێکخراو لە ناوچەی هیپۆکامپسی مێشکەوە هەیە، کە ناوەندی سەرەکیی بیرەوەرییە. ئەم شەپۆلانە تەنیا لە کاتی خەو یان پشووی ئارامدا روودەدەن."

ئەنجامەکان جەخت لە گرنگیی خەو و پشوو دەکەنەوە بۆ فێربوون.  پرۆفیسۆر د. جۆرج گوتی: "ئەگەر کاژێری پێویست نەخەویت باش فێرنابیت، پێویستە لە گرفتەکان دوورکەونەوە و بۆ ئەوەی مێشک کارەکانی خۆی بکات."

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە