Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

چۆن لە بەریتانیا کار دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی قوربانییەکانی نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێن؟

شکار رێبوار

شکار رێبوار

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی پسپۆڕی دڵ لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، هاندانی ژیانی تەندروست لە منداڵییەوە دەستپێدەکات؛ لە ئینگلاند وەرزش و مەلەوانی بەشێکن لە پرۆگرامی نیشتمانیی خوێندنی سەرەتایی. چێشتخانە و کۆمپانیا گەورەکانی خۆراکی خێراش دەبێت کالۆریی خواردنەکان لە لیستی خۆراکەکانیاندا بنووسن.

د. کاوان عەبدولواحید، راوێژکاری نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی زانکۆیی گرەینج - کاردیف لە بەریتانیا بە رووداوی گوت: جێبەجێکردنی یاساکانی قەدەخەکردنی جگەرەکێشان بەتایبەت لە شوێنە گشتییەکان، وایکردووە کە رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم ببێتەوە.

هۆکاری نووسینی بڕی کالۆریی نێو خۆراکەکان لەسەر لیستی خۆراکی چێشخانەکان، دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە کڕیار بە ئاگاییەوە هەڵیانبژێرێت و ئاگاداری ئەو بڕی کالۆرییە بێت کە دەیخوات.

دەقی وەڵامەکانی د. کاوان عەبدولواحید، راوێژکاری نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی زانکۆیی گرەینج - کاردیف لە بەریتانیا 

رووداو: حکومەتی بەریتانیا چۆن رووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ بووەتەوە؟

د. کاوان عەبدولواحید: بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ساڵی 2026، لە بەریتانیا نزیکەی هەر سێ خولەکێک کەسێک بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و سووڕی خوێنەوە گیان لەدەستدەدات، بۆیە خۆپارێزی بەشێکی سەرەکیی سیاسەتی تەندروستییە. پزیشکانی خێزان بە پشکنینی پەستانی خوێن، کۆلیسترۆڵ و هەڵسەنگاندنی مەترسیی شەکرە، کێشزیادی، جگەرەکێشان و مێژووی خێزانی، هەوڵ دەدەن مەترسییەکان زوو بدۆزنەوە و کۆنتڕۆڵیان بکەن. نەبوونی نیشانە بە مانای نەبوونی نەخۆشی نییە.

یاساکانیش خەڵک دەپارێزن؛ جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییە داخراوەکان، شوێنی کار، نێو کافێ، چێشخانە و مۆڵەکان قەدەخەیە. جێبەجێکردنی بەردەوامی یاساکانی دژە جگەرەکێشان بۆ کوردستانیش هەمان بایەخی هەیە.

رووداو: چی کراوە بۆ هاندانی ژیانی تەندروست و کۆنتڕۆڵکردنی خۆراکە خێراکان؟

د. کاوان عەبدولواحید: هاندانی ژیانی تەندروست لە منداڵییەوە دەستپێدەکات؛ لە ئینگلاند وەرزش و مەلەوانی بەشێکن لە پرۆگرامی نیشتمانیی خوێندنی سەرەتایی. چێشتخانە و کۆمپانیا گەورەکانی خۆراکی خێراش دەبێت کالۆریی خواردنەکان لە لیستی خۆراکەکانیاندا بنووسن، تاوەکو کڕیار بە ئاگاییەوە هەڵیانبژێرێت. باجی خواردنەوە شیرینەکان کۆمپانیاکانی هان داوە شەکری بەرهەمەکانیان کەم بکەنەوە. سنوور بۆ رێکلامی هەندێک خۆراکی ناتەندروست لە تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت دانراوە، بە تایبەت بۆ پاراستنی منداڵان لە کاریگەریی ئەو رێکلامانە.

رووداو: هۆشیاریی هاووڵاتییان بۆ خۆپارێزی چۆنە؟

د. کاوان عەبدولواحید: هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ زیادکردنی هۆشیاری لەڕێگەی کەمپینە تەندروستییەکان، قوتابخانە و میدیاوە. خەڵک زۆر دەربارەی خۆراکی تەندروست و وەرزش دەبیستن، بەڵام زانینی رێنوێنییەکان هەمیشە بە مانای پەیڕەوکردنیان نییە. هێشتا قەڵەوی، کەمجووڵەیی و جگەرەکێشان کێشەی گەورەن. لەگەڵ هۆشیارکردنەوە، پێویستە خۆراکی تەندروست و دەرفەتی وەرزش بۆ خەڵک بەردەست و لەڕووی تێچوونەوە گونجاو بن، تاکو بتوانن ئەو رێنوێنییانە بکەنە بەشێک لە ژیانی رۆژانەیان.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە