Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

پسپۆڕێکی تیشک و سۆنەر: پشکنینی مەمۆگرام بۆ هەموو خانمێکی سەروو 40 ساڵ پێویستە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی تیشک و سۆنەر لەبارەی پشکنینی مەمۆگرام بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی مەمک دەڵێت: دەستنیشانکردنی سەرەتایی کە بە مەمۆگرام دەکرێت، گرنگترین پشکنینە بۆ خانمانی سەروو 40 ساڵان.

لە سێیەمین رووماڵی کەمپینی ''شەرم مەکە''ـی رووداو لە رواندز، د. دیاری ئەحمەد، پسپۆڕی تیشک و سۆنەر بە رووداوی راگەیاند، لە پشکنینی مەمۆگرام بەدوای خانەی کلیسیدا دەگەڕێین بۆ دەستنیشانکردنی گرێی شێرپەنجەیی لە مەمکدا، دواتر پشکنینی سۆنەر دەکەین.

لەنێو هەڵمەتی ''شەرم مەکە'' بە دوو نۆڕینگەی گەڕۆک ئەم دوو پشکنینە بۆ خانمانی بەشداربوو دەکرێن، تەنانەت دەتواندرێت دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی ناوتۆمارکردن لە هەڵمەتەکە، بە خۆڕایی لە سەنتەر و نەخۆشخانە جیاوازەکان خانمان پشکنین بکەن.

ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، هەردوو پشکنینەکە هیچ زیانێکیان نییە و بێ ئازارن.

رۆژی هەینی 2-10-2026 هەڵمەتەکە لە شەقڵاوە دەستیپێکرد و بەشێوەی راستەوخۆ لە سۆشیاڵ میدیا و شاشەی رووداو گوازرایەوە، ئەمە بە درێژایی مانگی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت فۆڕمی ناوتۆمارکردن راگەیێنرا بۆ ناونووسینی ئەو خانمانەی دەیانەوێت لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتیەکاندا پشکنینی خۆڕایی نەخۆشییەکانی مەمکیان بکەن.

ئەو شوێنانە کوێن کە خانمان دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن پشکنینی خۆڕایی مەمکی تێدا بکەن؟

ئەو فۆڕمەی پڕی دەکەیتەوە بەپێی ئەو شارەی لێی دادەنیشیت ئەم شوێنانەی تێدایە بۆ ئەوەی بە خۆڕایی پشکنینی مەمک بکرێت؛

- لە هەولێر (نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری، بنکەی تەندروستیی نازدار بامەڕنی و نەخۆشخانەی تایبەتیی ئینگلیزی، سەنتەری میدیا و سەنتەری بایۆ).

- لە سلێمانی (نەخۆشخانەی شار، نەخۆشخانەی تایبەتیی ئاسیا و نەخۆشخانەی تایبەتیی ئەنوەر شێخە).

- لە دهۆک (نەخۆشخانەی ئازادی و نەخۆشخانەی تایبەتیی شریان).

- لە هەڵەبجە (سەنتەری هەرس، جگەر و نەخۆشییەکانی مەمک).

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە