Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەمریکی: سەرزەنشتکردنی منداڵ لە سەرەتای تەمەنی رەنگە ببێتە هۆی خەمۆکی

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی نۆتردام لە ئەمریکا دەریخستووە، شێوازی مامەڵە و پەروەردەی دایک و باوک بۆ منداڵ لە ساڵانی سەرەتای تەمەنیدا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دەرووندروستیی و بەختەوەریی هەیە لەکاتی گەورەبووندا.
 
کەیلین هیڵ، دەرووناس و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: پیاهەڵدان یان سەرزەنشتکردنی منداڵ دەکرێت بە قووڵی لە ناخیدا بچەسپێت و دیاری بکات کە ئایا ئەو منداڵە لە تەمەنی نەوجەوانی یان گەنجیدا تووشی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ یان بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەبێت یان نا.

هیڵ و تیمەکەی سەرەتا بە چاودێریکردنی کارلێکی نێوان منداڵانی تەمەن 3 ساڵ و دایک و باوکیان دەستیان پێکرد. دواتر ئەو چاودێرییانەیان بەراورد کرد لەگەڵ گەشەسەندنی وەڵامدانەوەی دەماریی مێشک بۆ پاداشت—واتە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی مێشک بۆ هاندەرە ئەرێنییەکان—لە هەمان منداڵاندا لە تەمەنەکانی 9، 12، 15 و 18 ساڵیدا، دەرکەوت ئەو منداڵانەی پەروەردەیەکی ئەرێنیی زیاتریان وەرگرتبوو، زیاتر دڵخۆش بوون بە بەراورد بەو مندالانەی پەروەردەیان نەرێنی بووە.

هیڵ دەڵێت، "ئەوەی بینیمان ئەوە بوو، هەرچەندە رەفتارە پەروەردەییە ئەرێنییەکان زیاتر و نەرێنییەکان کەمتر بن لە تەمەنی 3 ساڵیدا،  وەڵامدانەوەی مێشک بۆ پاداشت لەلایەن تاکەکانەوە لە سەرتاسەری قۆناخی نەوجەوانی گەورەتر بێت''.

بە واتایەکی دیکە، هەرچەندە منداڵان لە تەمەنێکی بچووکدا ستایش و پشتگیریی زیاتر لە دایک و باوکیانەوە وەربگرن، باشتر دەتوانن چێژ لە خۆشییەکانی ژیان وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە