Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

بۆچی یاریزانانی بایەرن میونشن گوێچکەیان دادەپۆشن؟ هۆکارەکەی بزانە

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

یاریزانانی یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی لە کاتی راهێنانەکاندا پلاستەرێک لە نەرمەی گوێیان دەدەن، ئەمەش بەشێکە لە سیستمی نوێی پزیشکیی وەرزشی بۆ چاودێریکردنی ئاستی جەستەیی و ماندووبوونیان، ستافی پزیشکیی یانەکە لە رێگەی ئەو پلاستەرەوە نموونەیەکی زۆر بچووکی خوێن لە نەرمەی گوێی یاریزانان وەردەگرن بۆ پێوانەکردنی ئاستی لاکتەیت لە خوێنیاندا.


پشکنینی لاکتەیت چییە و چۆن یارمەتیی یانەکە دەدات؟

پشکنینی لاکتەیت، وێنەیەکی روون دەداتە ستافی راهێنەران لەبارەی وەڵامی جەستەیی هەر یاریزانێک بۆ راهێنانەکان، کاتێک راهێنانەکان قورس دەبن جەستە مادەی لاکتەیت بەرهەمدەهێنێت بە پێوانەکردنی ئاستی ئەم مادەیە، ستافەکە دەتوانێت بزانێت ئایا یاریزانێک زیاد لە پێویست ماندوو بووە یان نا.

ئەم زانیارییانە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی قورسیی راهێنانەکان بۆ هەر یاریزانێک بە شێوەیەکی تایبەت رێکبخرێت، چونکە ئاستی بەرگەگرتنی یاریزانان تەنانەت لە کاتی ئەنجامدانی هەمان راهێنانیشدا جیاوازە.

بە چاودێریکردنی ئاستی لاکتەیت، ستافی وەرزشیی بایەرن دەتوانێت بە وردی بزانێت کە جەستەی یاریزانان چۆن مامەڵە لەگەڵ فشاری راهێنانە قورسەکان و یارییەکاندا دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ راگرتنی هاوسەنگیی باری یاریزانان، تاوەکو بەبێ ئەوەی تووشی ماندووبوونی تاقەتپڕووکێن ببن، ئاستی خۆیان بۆ ماوەیەکی درێژ بپارێزن.

بەپێی کلیڤلاندی پزیشکی, لاکتەیت (زۆرجار پێی دەگوترێت ترشی لاکتیک)، مادەیەکی سروشتییە کە جەستە بە بەردەوامی وەک بەرهەمێکی لاوەکیی گۆڕینی خۆراک (کاربۆهیدراتەکان) بۆ وزە، بەرهەمی دەهێنێت. لە کاتێکدا زۆر کەس بە هەڵە وەک بەرهەمێکی پاشەڕۆی بێسوود و هۆکاری ئازاری ماسولکەکان سەیری دەکەن، بەڵام لە راستیدا سەرچاوەیەکی سووتەمەنیی گرنگە بۆ دڵ، مێشک و ماسولکەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە