Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەک: خواردنی رۆژانەی پاقلەی سوودانی تەندروستیی مێشکی بەساڵاچووان باشتر دەکات

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێی هۆڵەندی دەریخستووە، خواردنی رۆژانەی پاقلەی سوودانی دەتوانێت وەڵامدانەوەی مێشک بۆ هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە کەسانی بەساڵاچوودا باشتر بکات، ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر یادگە و تەندروستیی گشتیی مێشک هەیە.


ئەنسۆلین، رۆڵێکی گرنگ لە کارکردنی مێشکدا دەگێڕێت و یارمەتیی پەیوەندیی نێوان دەمارەخانەکان دەدات، کە بۆ پاراستنی یادگە و خۆپاراستن لە نەخۆشیی ئەڵزەهایمەر گرنگە، لەگەڵ چوونە تەمەنەوە، هەستیاریی مێشک بۆ ئەنسۆلین کەم دەبێتەوە، کە ئەمەش پەیوەستە بە پاشەکشەی توانای هزری.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لەلایەن سەنتەری پزیشکیی زانکۆی ماستریخت ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری (Food & Function) بڵاوکراوەتەوە، بەشداربووان بۆ ماوەی 16 هەفتە، رۆژانە 60 گرامیان لە پاقلەی سوودانیی برژاوی بێ خوێییان خواردووە، توێژەران بە بەکارهێنانی تیشکیی MRI، چاودێریی وەڵامدانەوەی مێشکیان بۆ ئەنسۆلین کردووە.

دوای 16 هەفتە، وەڵامدانەوەی مێشکی بەشداربووان بۆ ئەنسۆلین لەو ناوچانەی کە پەیوەستن بە یادگەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر ببوو، هەمان تیمی توێژینەوە لە شیکارییەکی دیکەدا بۆیان دەرکەوت کە خواردنی پاقلەی سوودانی بۆ هەمان ماوە، رێڕەوی گشتیی خوێنی مێشکی بە رێژەی 3.6% زیادکردووە.

توێژەرانی زانکۆی ماستریختی هۆڵەندی دەڵێن، ئەم سوودانە بۆ پێکهاتە دەوڵەمەندەکەی پاقلەی سوودانی دەگەڕێننەوە، وەک چەورییە تەندروستەکان، ریشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان، توێژینەوەکە، دەریدەخات کە زیادکردنی ژەمێکی رۆژانەی پاقلەی سوودانی بۆ سیستمی خۆراکی، دەتوانێت رێگەییەکی خۆراکیی سادە و کاریگەر بێت بۆ پشتگیریکردن لە تەندروستیی درێژخایەنی مێشک لە بەساڵاچوواندا.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە