Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەک: خۆراکە زۆر دەستکاریکراوەکان زیان بە زیندەچالاکی و ئەنسۆلین دەگەیێنن

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە سەنتەری توێژینەوەی فرالین لە ئەمریکا دەریخستووە، ئەو خۆراکانەی کە زۆر پرۆسێسکراون، کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاردانەوەی ئەنسۆلینی جەستە و زیندەچالاکییان دەبێت، تەنانەت ئەگەر لە رووی پێکهاتە خۆراکییەکانیشەوە هاوشێوەی ژەمە کەمتر دەستکاریکراوەکان بن.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری (Nature Metabolism) بڵاوکراوەتەوە، ئاستی پرۆسێسکردنی خۆراک رۆڵێکی گرنگتر دەگێڕێت لە پێکهاتە خۆراکییەکانی وەک کالۆری، چەوری و کاربۆهیدرات.

توێژەران، لە کۆمەڵێک بەشداربووی خاوەن کێشی تەندروست پێکهاتبوون کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 45 ساڵ بوو، دوای ئەوەی بەشداربووان بۆ ماوەی یەک شەو بەڕۆژوو بوون، دوو ژەمی جیاوازیان پێدرا کە نزیکەی 300 کالۆری بوون و لە رووی پێکهاتەی خۆراکییەوە (کالۆری، چەوری، پرۆتین و ریشاڵ) هاوشێوە بوون.

بۆ نموونە، ژەمێکیان قاشە مۆز و پەنیر بوو، لە بەرامبەردا ژەمەکەی دیکە کە زۆر پرۆسێسکراو بوو، لە پارچەیەک ساندویچی کەرەی فستق، مرەبا و چیپسی سەوزە پێکهاتبوو، دوای خواردنی ژەمە زۆر دەستکاریکراوەکە، ئاستی ئەنسۆلین لە خوێنی بەشداربوواندا بۆ ماوەیەکی درێژتر (40 بۆ 120 خولەک) بە بەرزی مایەوە، هەرچەندە ئاستی شەکری خوێنیان جێگیر بوو، جەستەی بەشداربووان دوای خواردنی ژەمە زۆر دەستکاریکراوەکان، کاربۆهیدراتی کەمتری دەسووتاند و لە بەرامبەردا چەوریی زیاتری دەسووتاند.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە