Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

CDC: لە ئەمریکا ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشیی سوورێژە لەزیادبوونە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی 

ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵکردن و پیشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا (CDC) رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشیی ڤایرۆسیی سوورێژە گەیشتووەتە 4080 حاڵەت، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی مەترسیدار نیشان دەدات. 

نەخۆشیی سوورێژە بەخێرایی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەمریکادا بڵاوبووەتەوە، ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پیشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا هۆکارەکەی بۆ دابەزینی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین دەگەڕێننەوە. بەپێی ئامارەکان، بەتایبەت ئەو منداڵانەی لەسەرانسەری وڵاتەکەدا تووشبوون کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. 

سوورێژە یان سۆریکە چییە؟

نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی گوازراوەیە و زیاتر تووشی منداڵان دەبێت، بەتایبەت منداڵی تەمەن دوو بۆ پێنج ساڵ. بە خێرایی تەشەنە دەکات. کۆکە، پژمە و بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ کەسی تووشبوو رێی گواستنەوەی نەخۆشییەکەن.

 

نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە: تا، کۆکە، بێهێزی، هەناسەتەنگی، سووربوونەوەی چاو و دەرکەوتنی پەڵەی سوور لەسەر جەستە، هەروەها حەوت بۆ 10  رۆژ دوای بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە دەشێت نیشانەکان دەربکەون.

 

ئەوانەی کە تووشی سوورێژە دەبن، پێویستە پشوو بدەن، ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە و جیابکرێنەوە، هەروەها هەریەک لە دەرمانەکانی کەمکردنەوەی تا، دژەخوران و تەواوکەرە خۆراکییەکان لە ژێر راوێژی پزیشکدا بەکاربێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە