Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

هۆکارەکانی بۆنی دەم و رێگەکانی چارەسەری بزانە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

دکتۆر سۆلاڤ فەرەیدوون، پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان چەند رێگەیەکی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم ئاشکرا دەکات.

ئەو پزیشکە وەڵامی پرسیارەکانی رووداو لەبارەی بۆنی ناخۆشی دەم دەداتەوە و دەڵێت: ئەگەر بۆنەکە درێژەی کێشا، پێویستە زوو چارەسەر بکرێت، چونکە رەنگە کێشەکە تەنیا دەم و ددان نەبێت.

دەقی وەڵامەکانی...

رووداو: هۆکارەکانی بۆنی دەم چین؟

دکتۆر سۆلاڤ فەرەیدوون: هۆکارەکانی بۆنی ناخۆشی نێودەم دەکرێت ئەمانەی خوارەوە بن؛

- پاکنەکردنەوە و نەشووشتنی دەم و ددان.
- نەخۆشییەکانی پووک.
- کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر زمان.
- وشکبوونەوەی نێودەم و کەمیی لیک.
- خواردنی (سیر، پیاز، قاوە و کحول).
- جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان، چونکە نێودەم وشک دەکەنەوە.
- نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی جگەر.
- هەوکردنی لووت و قوڕگ یان بوونی بەکتریای گەدە.

رووداو: بۆنی دەم چۆن بێت پێویستیی بە چارەسەر هەیە؟

دکتۆر سۆلاڤ فەرەیدوون: ئەگەر بۆنی دەم لە بەیانیان بێت و دوای شووشتنی دەم و ددان نەمێنێت، پێویستی بە چارەسەر نییە، بەڵام ئەگەر بۆنەکە دوای شووشتنی دەم و ددانیش نەڕوات و هەوکردنی پووک هەبێت، ئەوا پێویستیی بە چارەسەر و لای پزیشک هەیە.

رووداو: ئەو مادەیەی ددانی پێ پڕ دەکرێتەوە بۆنی ناخۆش دروستدەکات؟

دکتۆر سۆلاڤ فەرەیدوون: نەخێر مادەی پڕکردنەوەی ددان بۆنی ناخۆش دروستناکات، بەڵام ئەگەر پڕکردنەوەکە شکابێت و لە دەوریدا بۆشایی هەبێت یاخود بە شێوەیەکی نادروست دانرابێت، خۆراک لەنێویدا کۆ دەبێتەوە و ئەوە بۆن دروستدەکات.

رووداو: چ جۆرە هەویرێکی ددان بەکاربێت بۆ ئەوەی بۆنی نێودەم خۆش بکات؟

دکتۆر سۆلاڤ فەرەیدوون: بۆ ئەوانەی کێشەی بۆنی ناخۆشی دەمیان هەیە، باشترە هەویرێکی ددان بەکاربهێنن کە فلۆرایدی تێدابێت، یان هەویرەکە مادەی دژەبەکتریا و کەمکردنەوەی بۆنی هەبێت. بەڵام ئاگاداربن کە هەویری ددان چارەسەری بنبڕی کێشەکە نییە و پێویستە هۆکارەکەی چارەسەر بکرێت.

رووداو: چۆن بۆنی دەم لە بەیانیاندا نەهێڵدرێت؟

دکتۆر سۆلاڤ فەرەیدوون: بۆ کەمکردنەوەی بۆنی دەم لەبەیانیاندا باشترە پێش خەوتن، ددانەکان بە پەتی ددان پاک بکرێنەوە، پاشان بشۆردرێن و بایەخیش بە پاککردنەوەی زمان بدرێت. گرنگیش هۆکارە بنەڕەتییەکەی بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی بەتواوی چارەسەر بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە