Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێک: وەرگرتنی مەگنیسیۆم کواڵیتیی خەو باشتر دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی 

مەگنیسیۆم کانزایەکی سەرەکییە بۆ جەستە و رۆڵێکی گرنگ لە باشترکردنی خەو و کەمکردنەوەی بێخەویدا دەگێڕێت.


د. ئەنیتا شێلگیکار، پسپۆڕی مێشک و دەمار لە زانکۆی میشیگن لە دوو توێژینەوەدا کاریگەرییەکانی مەگنیسیۆمی لەسەر خەو دەریخستووە، توێژینەوەیەک لەسەر 134 کەس نیشانیدا کە وەرگرتنی 250 میلیگرام مەگنیسیۆم نیشانەکانی بێخەوی کەمکردەکاتەوە. هەروەها، توێژینەوەیەکی دیکە لەسەر نزیکەی 4000 کەس دەریخست کە ئەو کەسانەی رێژەی بەرزی مەگنیسیۆمیان هەبوو، خەویان باشتر بوو و زیاتر لە 7 کاژێر دەخەوتن.

دکتۆر سامانتا کەسێتی، پسپۆڕی خۆراک رایگەیاند، مەگنیسیۆم کانزایەکی سەرەکییە و بۆ زیاتر لە 300 پرۆسەی بایۆلۆژی لە جەستەدا پێویستە. بەگوێرەی قسەکانی، ئەم کانزایە یارمەتی رێکخستنی شەکری خوێن، پەستانی خوێن، بەرهەمهێنانی وزە، هەرسکردن و تەندروستیی ئێسک و مێشک دەدات. بڕی پێویستی رۆژانە بۆ کەسانی پێگەیشتوو لەنێوان 310 بۆ 420 میلیگرامدایە و لەڕێگەی خۆراکەوە وەک سەوزە، پەتاتە، چەرەس و میوە دەست دەکەوێت.

جۆرەکانی مەگنیسیۆم و جیاوازییەکانیان:

- مەگنیسیۆم گلایسینەیت، باوترین جۆرە بۆ یارمەتیدانیی خەو، چونکە ترشی ئەمینی گلایسینەیتی تێدایە کە مێشک هێور دەکاتەوە و گەدە بە ئاسانی وەریدەگرێت.

- مەگنیسیۆم سیترەیت، هەرس کردنی خۆراک ئاسان دەکات و بۆ چارەسەری  قەبزی بەکاردێت کە ئاو بۆ نێو رێڕەوی هەرس رادەکێشێت و دەبێتە هۆی سکچوون.

- مەگنیسیۆم مالەییت، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکە و جەستە، هەروەها یارمەتیی بەرزکردنەوەی وزە دەدات.

- مەگنیسیۆم ئێڵ-سریۆنەییت، مێشک چالاک دەکات بۆ بەهێزکردنی یادگە، باشترکردنی فێربوون و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.

- مەگنیسیۆم ئۆکساید، ترشێتی گەدە کەم دەکاتاوە بەهۆی ئەوەی کەمتر لەلایەن جەستەوە هەڵدەمژرێت، زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دڵەکزێ و ئاوسانی سک بەکاردێت. هەروەها لە پێکهاتەی هەندێک دژەترشی گەدەدا بوونی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە