Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێکی شێرپەنجە: پێش دووگیانبوونی هەر خانمێکی 40 ساڵ، پشکنینی مەمۆگرام بکرێت

شکار رێبوار

شکار رێبوار

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: چا بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە، بەڵام بە مەرجێک
تەندروستی21-10-2026

توێژینەوەیەک: چا بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە، بەڵام بە مەرجێک

دژی قسەکانی ترەمپ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، لە پێنسیلڤانیا ڤاکسین دابەش دەکرێت
تەندروستی21-10-2026

دژی قسەکانی ترەمپ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، لە پێنسیلڤانیا ڤاکسین دابەش دەکرێت

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات
تەندروستی21-10-2026

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە هۆشداری دەداتە پزیشکانی خانمان و منداڵبوون کە هەر خانمێک ویستی لەدوای تەمەنی 40 ساڵی، دووگیان ببێت، پێویستە سەرەتا پشکنینی شێرپەنجەی مەمکی بۆ بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21-10-2026 د. رێوان حوسێن، پسپۆڕی شێرپەنجە بە رووداوی راگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە لەماوەی دووگیانیدا و بۆ ئەوەی دووگیانییەکی سەلامەت هەبێت لەدوای تەمەنی 40 ساڵی، پێویستە پشکنینی مەمۆگرام بکرێت.

د. رێوان حوسێن روونی دەکاتەوە، ئەگەر خانمان دوای 40 ساڵی دەرمان و چارەسەریی دووگیانبوون وەربگرن و نەشزانن کە شێرپەنجەیان هەیە، ئەوا مەترسیی بۆ سەر خۆیان  دووگیانبوونەکەشیان دروستدەبێت. بەپێی دەزگا جیهانییەکانیش هەموو خانمێک دوای 40 ساڵی پێویستە پشکنینی مەمۆگرامی بۆ بکرێت.

کەمپینی شەرم مەکە چییە؟ خانمان چۆن پشکنینی خۆڕایی مەمک بکەن؟

لە مانگی ئۆکتۆبەردا، کە لە جیهاندا بە مانگی هۆشیاری لەبارەی شێرپەنجەی مەمک ناسراوە، دێسکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی رووداو، هەڵمەتێکی گەورەی بە ناونیشانی ''شەرم مەکە'' راگەیاند. ئامانجەکەی هۆشیارکردنەوەی خانمانە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی مەمک و ئەنجامدانی هەشت هەزار مەمۆگرام بەخۆڕایی.

هەڵمەتەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، وەزارەتی تەندروستی، یەکێتییەکانی ئافرەتان و ژنان، یەکە کارگێڕییەکانی ئەو شوێنانەی کە سەرمەشقی هەڵمەتەکەن ئەنجام دەدرێت. وەزارەتی تەندروستی، سەنتەرێکی ئەمریکی بۆ پزیشکی و پەرستاری و چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەت، دوو کلینیکی پزیشکیی گەڕۆک کە نوێترین ئامێری سۆنەر و مەمۆگرامی لەنێو دانراوە بە تەواوی تیمی پزیشکییەوە، بە درێژایی مانگی ئۆکتۆبەر سەردانی هەریەک لە (کۆیە، شەقڵاوە، رواندز، ئامێدی، کەرکووک، پێنجوێن، کەلار و ئاکرێ) دەکرێت.

لە بەشی دووەمی کەمپینەکە دێسکی تەندروستیی رووداو بۆ هەر پارێزگەیەکی هەرێمی کوردستان 1000 پشکنینی مەمۆگرام لە نەخۆشخانە گشتی و تایبەتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و هەولێر بە خۆڕایی ئەنجام دەدات، واتە چوار هەزار پشکنین بە خۆڕایی لەکاتێکدا نرخی پشکنینەکە لە کەرتی تایبەتدا لەنێوانی 50 بۆ 100 هەزار دینارە.

ئەمە بە درێژایی مانگی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت فۆڕمی ناوتۆمارکردن راگەیێنرا بۆ ناونووسینی ئەو خانمانەی دەیانەوێت لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتیەکاندا پشکنینی خۆڕایی نەخۆشییەکانی مەمکیان بکەن.

ئەو شوێنانە کوێن کە خانمان دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن پشکنینی خۆڕایی مەمکی تێدا بکەن؟

ئەو فۆڕمەی پڕی دەکەیتەوە بەپێی ئەو شارەی لێی دادەنیشیت ئەم شوێنانەی تێدایە بۆ ئەوەی بە خۆڕایی پشکنینی مەمک بکرێت؛

- لە هەولێر (نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری، بنکەی تەندروستیی نازدار بامەڕنی و نەخۆشخانەی تایبەتیی ئینگلیزی، سەنتەری میدیا و سەنتەری بایۆ).

- لە سلێمانی (نەخۆشخانەی شار، نەخۆشخانەی تایبەتیی ئاسیا و نەخۆشخانەی تایبەتیی ئەنوەر شێخە).

- لە دهۆک (نەخۆشخانەی ئازادی و نەخۆشخانەی تایبەتیی شریان).

- لە هەڵەبجە (سەنتەری هەرس، جگەر و نەخۆشییەکانی مەمک).

بابەتی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: چا بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە، بەڵام بە مەرجێک
تەندروستی21-10-2026

توێژینەوەیەک: چا بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە، بەڵام بە مەرجێک

دژی قسەکانی ترەمپ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، لە پێنسیلڤانیا ڤاکسین دابەش دەکرێت
تەندروستی21-10-2026

دژی قسەکانی ترەمپ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، لە پێنسیلڤانیا ڤاکسین دابەش دەکرێت

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات
تەندروستی21-10-2026

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە