Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

ئیبۆلا گەیشتە نایجیریا

شکار رێبوار

شکار رێبوار

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دژی قسەکانی ترەمپ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، لە پێنسیلڤانیا ڤاکسین دابەش دەکرێت
تەندروستی21-10-2026

دژی قسەکانی ترەمپ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، لە پێنسیلڤانیا ڤاکسین دابەش دەکرێت

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات
تەندروستی21-10-2026

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات

لە ئەفغانستان 5 ملیۆن منداڵ رووبەڕووی برسێتیی تووند دەبنەوە
تەندروستی21-10-2026

لە ئەفغانستان 5 ملیۆن منداڵ رووبەڕووی برسێتیی تووند دەبنەوە

رووداو - تەندروستی

یەکەم تووشبووی ئیبۆلا لە نایجیریا لەم ساڵدا تۆمار کرا و ئەو تووشبووەش خانمێک بووە کە لە ئۆگەنداوە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی.

وەزارەتی تەندروستیی نایجیریا رایدەگەیێنێت، خانمێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ئەبووجای پایتەخت پشتڕاست کراوەتەوە، نیشانەکانی تووشبوون لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەم لەو خانمەدا دەرکەوتن و لە رۆژی 11ی تشرینی یەکەم لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ئەبووجا خەوێنراوە. 

محەممەد پاتێ، وەزیری تەندروستیی نایجیریا دەڵێت: دەسەڵاتداران دەستیان بە بەدواداچوون کردووە بۆ 44 کەس کە وەک بەرکەوتەی نەخۆشەکە دەستنیشانکراون. هەروەها دەشڵێت، "ئێمە هەموو کارێک دەکەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم تووشبوونە لەڕێگەی بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو بەرکەوتانەی کە رەنگە ئەو کەسە لەگەڵیاندا بووبێت''.

وەزارەتی تەندروستیی ئۆگەندا رایگەیاند، نەخۆشەکە تەنیا بە ئۆگەندادا تێپەڕیوە و خانمێکی نایجیراییە و بۆ گەشتێکی بازرگانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی کۆنگۆ بووە.

نایجیریا نوێترین وڵاتە کە تووشبوون بە ئیبۆلا رابگەیێنێت، کینیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا یەکەمین تووشبووی پشتڕاستکردەوە و لەو کاتەوە 9 تووشبووی دیکەی لێ تۆمار کراوە.

بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، ڤایرۆسی بوندیبوگیۆ جۆرێکی دیاریکراو و دەگمەنی نەخۆشیی ئیبۆلایە و ئەم ساڵ بە چڕی لە کۆنگۆدا بڵاو بووەوە، پاشان پەڕییە وڵاتانی دراوسێی و لە ئۆگەنداش کەسێکی زۆر تووشی بوون.

فەرحان حەق، بە ئاماژەدان بە ئامارەکانی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) گوتی، "زیاتر لە 300 منداڵ بەهۆی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە لەوکاتەوەی نەخۆشییەکە بڵاوبووەتەوە. منداڵان نزیکەی چارەکێکی تووشبووە پشتڕاستکراوەکان پێکدەهێنن، بەڵام نزیکەی یەک لەسەر سێی هەموو گیانلەدەستدانەکان پێکدەهێنن''.

ڤاکسینی ئێرڤیبۆ Ervebo چییە؟

بەپێی ناوەندی پزیشکیی ئەورووپی، Ervebo یەکەم ڤاکسینە کە بەکاربێت بۆ پێشگیریکردن لە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە جۆری زایر، کە لە ساڵانی رابردوودا بڵاو بووەوە و دەستنیشان کرا، بۆ منداڵانی یەک ساڵ بەرەو سەرەوە تاوەکو بەساڵاچووان بەکاربێت و لەڕێگەی دەرزییەوە لە قۆڵ دەدرێت.

ئیبۆلا چییە؟

ئەمە ڤایرۆسێکی کوشندە و مەترسیدارە کە دەبێتە هۆی خوێنبەربوون، تائێستا ڤایرۆسەکە هیچ دەرمان و ڤاکسینێکی نییە، رێژەی کوشندەییەکەی نزیکەی 50٪ـە لەکاتێکدا رێژەی کوشندەیی کۆرۆنا 15٪ و کەمتریش بوو.

لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا، نزیکەی 15 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەفریقا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. کوشندەترین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لەنێوان ساڵانی 2018 و 2020 بوو، کە تێیدا نزیکەی دوو هەزار و 300 کەس گیانیان لەدەستدا. تەنانەت ساڵی رابردووش 45 کەس هەر بەهۆی ئەو ڤایرۆسەکە لە ئەفریقا گیانیان لەدەستدا.

نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا

- تا و بێهێزی
- ئازاری ماسوولکەکان
- سەرئێشە
- سکچوون
- رشانەوە
- لیکی سەر پێست
- خوێنبەربوون
- شەکەتی و نەمانی ئارەزووی خواردن

چۆن ئیبۆلا دەگوازرێتەوە؟

- بەرکەوتنی راستەوخۆ بە خوێن، میز، بەڵغەم و رشانەوەی کەسی تووشبوو
- تێکەڵاوبوون و مانەوە لەو شوێنانەی گیانداری کێوی لێیە بەتایبەت شەمشەمەکوێرە
- گەشتکردن بۆ ئەو شوێنانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە
- سێکس لەگەڵ کەسی تووشبوودا
- دایکی تووشبوو بۆ منداڵەکەی لەڕێگەی شیرپێدان
- بەرکەوتن بە کەلوپەلی پیسبووی تاقیگە بە خوێن و پاشماوەی کەسی تووشبوو

بابەتی پەیوەندیدار

دژی قسەکانی ترەمپ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، لە پێنسیلڤانیا ڤاکسین دابەش دەکرێت
تەندروستی21-10-2026

دژی قسەکانی ترەمپ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، لە پێنسیلڤانیا ڤاکسین دابەش دەکرێت

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات
تەندروستی21-10-2026

توێژینەوەیەک: جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی ئالوودەبوون لەنێو گەنجان زیاد دەکات

لە ئەفغانستان 5 ملیۆن منداڵ رووبەڕووی برسێتیی تووند دەبنەوە
تەندروستی21-10-2026

لە ئەفغانستان 5 ملیۆن منداڵ رووبەڕووی برسێتیی تووند دەبنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە