Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

بە پشکنینێک، خێرایی لێدانی دڵت لە کاتی وەرزشدا بزانە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چاوەکانت مەخەرە مەترسییەوە؛ عەدەسەی جوانکاری بەبێ رەچەتەی پزیشک مەترسیدار
تەندروستی24-10-2026

چاوەکانت مەخەرە مەترسییەوە؛ عەدەسەی جوانکاری بەبێ رەچەتەی پزیشک مەترسیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

رووداو - تەندروستی 

خێرایی گەڕانەوەی لێدانی دڵ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی دوای وەرزشکردن، نیشاندەرێکی گرنگی تەندروستیی گشتیی جەستەیە. ئەم پشکنینە بە (HRR) ناسراوە.

توێژینەوەیەک لەلایەن کلینیکی کلیڤلاند لە ئەمەریکا لەسەر 2400 کەس ئەنجامدرا و دەریدەخات، ئەو کەسانەی دوای وەرزشکردن دڵیان بەخێرایی ئاسایی نابێتەوە، مەترسیی مردنیان 4 هێندە زیاترە. دواتر پزیشکان ئەم دەرەئەنجامەیان پشتڕاستکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم خاوبوونەوەیە تەنانەت لە بەرزیی پەستانی خوێنیش مەترسیدارترە بۆ سەر ژیان.

د. نیکا گۆڵدبێرگ، پزیشکی پسپۆڕی دڵ لە نیویۆرک دەڵێت "ئەم پشکنینە تەنیا بۆ دڵ نییە، بەڵکو دەتوانێت وەک زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کاربکات بۆ دۆزینەوەی کێشە شاراوەکانی دیکەی جەستە".

هۆکاری زانستیی ئەم پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ دەمارى ڤاگۆس، د. نیکا گۆڵدبێرگ دەریخستووە، ڤاگۆس دەمارێکی سەرەکیی نێوان مێشک و ئەندامەکانی جەستەیە، کۆنتڕۆڵی دۆخەکانی دڵەڕاوکێ و ئارامبوونەوە دەکات.

چۆنیەتی تاقیکردنەوەکە:

- بۆ ماوەیەک وەرزش بکە (وەک راکردنێکی مامناوەند یان پاسکیلسواری) تاوەکو دڵت خێرا دەبێت.

- دەستبەجێ لە دوای وەرزش کردن لێدانی دڵت بژمێرە (باشترین رێگا بە کاتژمێری زیرەک یان دەتوانیت پەنجە لەسەر مل دابنێیت و بۆ ماوەی 10 چرکە لێدانی دڵ بژمێریت، دواتر 6 هێندەی بکەیت)

- بۆ ماوەی تەنیا یەک خولەک دانیشە و پشوو بدە.

- جارێکی دیکە لێدانی دڵت لە کۆتایی ئەو خولەکەدا بژمێرەوە.

- ژمارەی دووەم لە ژمارەی یەکەم کەم بکەرەوە.

دوای ئەمەش، کلینیکی کلیڤلاند خێرایی گەڕانەوەی لێدانی دڵ بۆ دۆخی ئاسایی لەدوای وەرزشکردن دیاریدەکات بەم شێوەیە؛ 

- کاتێک وەرزش دەکەیت، دڵت خێرا لێدەدات (بۆ نموونە: 140 لێدان لە خولەکێکدا). پاشان، یەک خولەک بەبێ جووڵە دادەنیشیت و پشوو دەدەیت و جارێکی دیکە لێدانی دڵت دەپێویتەوە (بۆ نموونە بووەتە 115 لێدان لە خولەکێکدا). 

- ئێستا ئەم دوو ژمارەیە لە یەکدی کەم دەکەیتەوە:  25= 115 - 140

- ئەم 25 دەبێتە (خێرایی گەڕانەوەی لێدانی دڵت) یان هەمان (HRR).

پۆڵێنکردنی رێژەی ئاسایی:

1- دۆخی زۆر باش و تەندروست: ئەگەر لە ماوەی ئەو یەک خولەکەدا لێدانی دڵت 18 لێدان یان زیاتر دابەزی (وەک نموونەکەی سەرەوە 25)، ئەمە نیشانەیەکی زۆر باشە و دەریدەخات دڵێکی بەهێز و راهێنراوت هەیە.

2- دۆخی مامناوەند / ئاسایی: دابەزینی لێدانی دڵ لە نێوان 13 بۆ 17 لێدان لە خولەکی یەکەمدا، ئاساییە، بەڵام پێویستی بە چاڵاکردنی وەرزش هەیە.

3- دۆخی مەترسیدار (کە پێویستی بە هۆشدارییە): ئەگەر لە خولەکی یەکەمی پشوودا دڵت تەنیا 12 لێدان یان کەمتر دابەزی (بۆ نموونە تەنیا 8 لێدان دابەزی)، ئەمە نیشانەی خاوبوونی دڵە و مانای وا دەگەیەنێت کە کۆئەندامی دەماریی جەستەت لە گەڕانەوە بۆ دۆخی ئارامبوونەوە خاوە و لێرەدا باشترە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ پشکنینی دڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

چاوەکانت مەخەرە مەترسییەوە؛ عەدەسەی جوانکاری بەبێ رەچەتەی پزیشک مەترسیدار
تەندروستی24-10-2026

چاوەکانت مەخەرە مەترسییەوە؛ عەدەسەی جوانکاری بەبێ رەچەتەی پزیشک مەترسیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە