رووداو - تەندروستی
رێکخراوێک لە سلێمانی تووشبوو و چاکبووەوەکانی شێرپەنجە کۆ دەکاتەوە و چالاکییان پێ دەکات، ئەم جارە کۆمەڵێکیان کۆ کردووەتەوە و هەموویان بردوون بۆ سەیرکردنی فیلم.
رێکخراوی کوردستان هێڵس، نزیکەی 80 خانمی تووشبوو و چاکبووەوەی شێرپەنجەی کۆ کردووەتەوە بۆ سەیرکردنی فیلمی ''ماڵی نەنە''.
خانمانی بەشداربوو قسەیان بۆ رووداو کردووە و بە گڕ و تینەوە دەیانەوێت خانمان بچن پشکنینی مەمک بکەن بۆ ئەوەی زوو دەستنیشان بکرێت (ئەگەر کێشەیەک هەبوو)، تاوەکو چارەسەرکردنیان ئاسان بێت.
خۆشی شوان، سەرۆکی رێکخراوی کوردستان هێڵس کە چاکبووەوەیەکی شێرپەنجەیە دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت ببینە هیوایەک بۆ تووشبووان کە ئەوانیش دەتوانن وەکو خەڵکی ئاسایی، ژیانی خۆیان بژین و چارەسەریشیان ئاسان بێت.


