رووداو - تەندروستی
ئامارێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریخستووە، لە عێراقدا ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەدەست کێشە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن لەکاتێکدا ژمارەی کارمەندانی دەرووندروستی یاخود پزیشک و پسپۆڕانی دەروونی کەمە.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2024ـی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە عێراقدا لەکۆی 100 هەزار کەس؛ 2.3 کارمەندی دەرووندروستی هەیە کە تێکڕای وڵاتانی جیهان 13 کارمەندە و دەبێت عێراق پێنج هێندە توانای خۆی بەرەو پێشەوە ببات بۆ ئەوە.
لە عێراقدا بۆ 100 هەزار کەس، 4 تەختی نەخۆشخانە بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان هەیە. پێنج نەخۆشخانەی دەروونی و 24 یەکەی دەروونی لە نەخۆشخانە گشتییەکان هەن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ساڵانە بەهۆی لێکەوتەکانی کێشە دەروونییەکانەوە یەک ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بازاڕە ئابوورییەکانی جیهاندا هەیە.
هۆکارەکانی دروستبوونی کێشە دەروونی
بۆماوەیی
پێکهاتەی مێشک
رووداوی ناخۆش
گوشاری بەردەوام
نەخۆشییە جەستەییەکان
نیشانەکانی کێشە دەروونییەکان
هەستکردن بە دڵتەنگی و بێهیوایی
لەدەستدانی حەز و چێژبینین
خەوزڕان یان زۆر خەوتن
ماندوێتی و بێهێزیی بەردەوام
هەستکردن بە تاوان
دوورکەوتنەوە لە خەڵک
چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی کێشە دەروونییەکان
سەردانی پزیشکی دەروونی
قسەکردن
وەرزش
خۆراکی تەندروست
خەوڕێکی
هەناسەی قووڵ، یۆگا، یان مێدیتەیشن


.png&w=3840&q=75)