رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی رەتگەرز دەریخستووە، خواردنەوەی تەنیا دوو پەرداخ خواردنەوە کحولییەکان لە رۆژێکدا، ئەگەری مردنی لەناکاو زیاد دەکات، ئەمەش ئەو بیرۆکەیە رەتدەکاتەوە دەکاتەوە کە گوایە خواردنەوەی کحول بە رێژەیەکی مامناوەند بێ زیانە.
بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی کە لە گۆڤاری (توێژینەوەکانی کحول و مادە هۆشبەرەکان) بڵاوکراوەتەوە، ئەو بڕە کحولەی بە "مامناوەند"یش دادەنرێت، مەترسیی تەندروستیی بەرچاوی هەیە، لەوانەش مردنی پێشوەختە، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ.
توێژەران، بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی هەفتانە 14 یەکە کحول دەخۆنەوە، مەترسیی گیان لەدەستدانیان بەرزترە لە کەسانی ئاسایی، بەڵام خواردنەوەی حەوت یەکە لە هەفتەیەکدا، بە رێژەیەکی کەم مەترسییەکان زیاد دەکات.
توێژەرانی زانکۆی راتگەرز جەخت لەوە دەکەنەوە، مەترسییەکان لەسەر ئاستی گشتی دیاری دەکەن و بارودۆخی تاکەکەسی وەک شێوازی ژیان و بۆماوەیی، دەکرێت کاریگەریی لەسەر دەرەنجامەکان هەبێت و ئەوە روون دەکەنەوە کە مەترسییەکان لەگەڵ خواردنەوەی زیاتردا زیاد دەکەن.



