رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ سێشەممە 27-10-2026 د. عەباس تاهیر بەڕێوەبەری سەنتەری مەمک لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، مەمۆگرام بۆ خانمانی سەروو 40 ساڵ ئەنجامدەدەین هەروەها بەهۆی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، پشکنینی پێشوەختە زیادیکردووە و بووەتە دووهێندە.
د. عەباس تاهیر، دەڵێت "ئەگەر بمانەوێت بگەیەنە ئاستە جیهانییەکان دەبێت رێژەی ئەو سەنتەرانە زیاد ببێت لە نێو شار و بەتایبەت لە قەزا و ناحییەکان.
بەڕێوەبەری سەنتەری مەمک لە سلێمانی ئاماژە دەدات، پێویسیتمان بە ئامێری زیاترە بۆ ئەوەی بتوانین رێژەی چارەسەر و بینینی نەخۆش زیاد بکەین.


