رووداو - تەندروستی
مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان لە کەلار دەستی بە کوتانی ڤاکسینی وەرزی کردووە.
ئارام ئیحسان، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بە رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵەکانی دیکە ئاماری نەخۆش زیادیکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا 600 دانە ڤاکسینی وەرزی هاتووە.
ئارام ئیحسان، دەڵێت "ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و سەروو 60 ساڵن ڤاکسینی وەرزی بەکاربهێنن، مەرجیشە ئەو کەسەی ڤاکسینی وەرزی وەردەگرێت دەبێت سەروو 6 مانگ بێت.
بەڕێوبەری مەڵبەندەکە ئاماژە دەدات، ئەو کەسانەی هەڵامەتیان هەیە دەبێت چاوەڕێ بکەن و چاکببنەوە دوای دەتوانێت ڤاکسینەکە وەربگرێت.


