رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆساکا لە ژاپۆن دەریدەخات، کەمیی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن و خۆراکی پڕ لە شەکری فرەکتۆز، پێکەوە دەتوانن نەخۆشیی چەوریی جگەر خراپتر بکەن.
پرۆفیسۆر د.نۆکی هارادا سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: دۆزینەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی توێژینەوەکە ئەوەبوو، کە گۆڕانکاری لە بەکتریاکانی ریخۆڵەدا هۆکاری سەرەکیی ئەم کارلێکە زیانبەخشەیە، دەرکەوت کە کەمبوونەوەی تێستۆستیرۆن و فرەکتۆز پێکەوە دەبنە هۆی گۆڕینی پێکهاتەی بەکتریای ریخۆڵە و زیادبوونی مادەیەک بەناوی پایرۆڤەیت کە ئەم ماددەیە لەگەڵ فرەکتۆزدا کاردەکات بۆ خێراکردنی کۆبوونەوەی چەوری لە خانەکانی جگەردا.
بە گوێرەی توێژینەوە ژاپۆنییەکە، نەخۆشیی چەوریی جگەر (MASLD) کاتێک روودەدات کە چەوریی زیادە لە جگەردا کۆدەبێتەوە و نزیکەی 40%ی پیاوان لە جیهان نەخۆشی چەوری جگەریان هەیە



