رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی هاوای لە ئەمریکا دەریدەخات نهێنیی هێواشکردنەوەی پرۆسەی پیربوون رەنگە لە بەکتریاکانی نێو ریخۆڵەکاندا شاردراوەبێتەوە.
د ئالیکا ماوناکیا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت، "لەم توێژینەوەیە بۆمان دەرکەوت کە شێوازەکانی بەکتریا لە ریخۆڵەدا پەیوەندییەکی بەرچاویان بە پێوەرەکانی پیربوونەوە هەیە، هەندێک بەکتریای ریخۆڵە پەیوەندییان بە پیربوونی بایۆلۆجیی هێواشترەوە هەیە، لەکاتێکدا هەندێکی دیکەیان پەیوەندییان بە پیربوونی خێراترەوە هەیە."
توێژەران پشکنینیان بۆ نموونەی پیسایی و خوێنی 123 کەسی پێگەیشتوو کرد، بۆیان دەرکەوت کە جۆرێکی بەکتریا بەناوی (Bifidobacterium adolescentis) بەهێزترین پەیوەندیی لەگەڵ درەنگتر پیربوون هەبوو، لە بەرامبەردا، بەکتریای (Succinivibrio dextrinosolvens) بەهێزترین پەیوەندی بە خێراپیربوونەوە هەبوو.
توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە بە تەنیا هەبوونی ئەو بەکتریایانە هۆکاری پیربوونی بایەلۆژی نین، خۆراک و خەوی تەندروست رۆڵی بەرچاویان هەیە لە پڕۆسەی پیربووندا.



