رووداو - تەندروستی
لە دەرمانخانەیەکی شاری هەولێر ژیانی منداڵێک رزگار دەکرێت کاتێک منداڵەکە شتێکی بچووکی قووتدابوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2026 حەسەن سەیدگووڵ، کارمەندی دەرمانخانە بە رووداوی راگەیاند، منداڵێکی تەمەن 8 مانگ لەکاتی خواردنی ژەمی ئێوارە بەهۆی ئاگەدارنەبوونی ماڵباتەکای، پارچە سەموونێکی بچووک دەخوات و لە بۆڕی هەناسەی گیردەبێت.
حەسەن سەیدگووڵ دەڵێت "کاتێک منداڵەکەیان گەیاندە دەرمانخانە تووشی کەمی ئۆکسجین بووبوو دوای ئەوە توانیمان پارچە سەموونەکە دەربهێنین و ئێستا منداڵەکە بارودۆخی جێگیرە".
کارمەندی دەرمانخانەکە ئاماژە دەدات، کاتێک منداڵەکانتان خۆراک دەخوات و لەپڕ دەچێتە بۆڕی هەواوە، ئەوا پێویستە بگەیێنرێتە نزیکترین نەخۆشخانە یان دەرمانخانە بۆ ئەوەی بتواندرێت ژیانی رزگاربکرێت.
کۆمەڵەی پزیشکی منداڵان لە ئەمریکا رێنوێنی دەدات، بۆ ئاگەداربوونی منداڵەکەت، هەمیشە چاودێری کاتی ژەمەکانی منداڵەکەت بکە و هەرگیز رێگە بە منداڵ مەدە لە کاتی خواردن یان خواردنەوەدا راکات، یاری بکات و پاڵکەوێت.



