رووداو - تەندروستی
ئارام ئیحسان، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی شەهیدان لە کەلار بە رووداوی راگەیاند، مەڵبەندەکەیان لە قەزا و ناحییەکانی گەرمیانەوە سەردانی دەکرێت و بەشی ددان و ئێوارانیشی هەیە.
ئارام ئیحسان روونی دەکاتەوە، ئەوانەی بۆ هەر کێشەیەکی ددان دێن تەنانەت بۆ جوانکارییەکانی ددانیش، بە بڕە پارەیەکی زۆر کەم کارەکانیان بۆ دەکرێت و ئێوارانیش کراوەیە.
ئەوەش باس دەکات کە پێشووتر خەڵکانێکی کەم سەردانی مەڵبەندەکەیان دەکرد، بەجۆرێک مانگانە نزیکەی 500 سەردانکاریان هەبوو، بەڵام ئێستا بۆ زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەس نزیک بەرز بووەتەوە.
لە گەرمیان 51 بنکەی تەندروستی لەنێو گوندەکان هەن، بەڵام هەفتانە تەنیا دوو رۆژ دەوامیان تێدا دەکرێت و ئەمەش وایکردووە خەڵک بە کەمی سەردانیان بکەن، هەروەها 13 بنکەی تەندروستی هەن کە دەوامیان زیاتر تێدا دەکرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە خەڵک راستەوخۆ روو لە نەخۆشخانەکان دەکەن.
لە سنووری گەرمیان 5 نەخۆشخانەی گشتی هەیە.
