رووداو - تەندروستی
ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری پووکانەوەی ئێسک بەکاردێن، دەتوانن مەترسیی تووشبوون بە ئەڵزهایمەر و جۆرەکانی دیکەی لەبیرچوونەوە تاوەکو 24% کەمبکەنەوە کە لە توێژینەوەیکدا ئاماژەی پێدراوە.
زانکۆی هۆنگ کۆنگ دەریخستووە، لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر زیاتر لە 120 هەزار کەسی بەساڵاچووی تەمەن سەرووی 60 ساڵ ئەنجامدرا دەریخست، بەکارهێنانی دەرمانە باوەکانی ئێسک مەترسیی تووشبوون بە تێکچوونی مێشک و لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە.
بەپێی ئەنجامەکان، دەرمانەکانی وەک ئالندرۆنەیت، رایسدرۆنەیت و زۆلیدرۆنیک ئەسید کە بۆ بەهێزکردنی ئێسک بەکاردێن. هەروەها، رێژەی تووشبوون بەو نەخۆشییانەی لەبیرچوونەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.
د. سینگ چۆر وینگ، توێژەری سەرەکیی لە زانکۆکە ئاماژە دەدات، ئەم دەرمانانە دەکرێت رۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە پاراستنی تەندروستیی مێشک و کۆئەندامی دەماری لە تەمەنی بەساڵاچوواندا.


.png&w=3840&q=75)