رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ 11-11-2026 رۆژی جیهانیی سینگڵەکانە و بەپێی ئامارە جیهانییەکان، چارەکێکی گەنجان سینگڵن، بەڵام بەپێی چەندنین توێژینەوە و سەرچاوەی تەندروستی، سوودەکانی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی زۆر لە سوودەکانی مانەوە بە سینگڵی زیاترن.
بەشێک لە سوودەکانی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی؛
1- ئازارلابەرە
توێژەرانی زانکۆی کۆلۆرادۆ، بولدەر و زانکۆی هەیفا لە ئیسرائیل بۆیان دەرکەوتووە، کاتێك دوو کەسی خۆشەویست یان پیاوێك دەست لە هاوژینە خۆشەویستەکەی دەدات، لێدانی دڵ و هەناسەیان هاویەک دەبن و ئازاری خانمەکە کەم دەکاتەوە. هاوکات دەرکەوتووە؛ ئەوانەی کە پێکەوە دەژین، هەوڵدەدەن وەک یەک رەفتار بکەن.
پاڤێڵ گۆڵستین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، چەندە پەیوەندی هاوژینی نێوان دوو کەسەکە زیاتر بێت، هێندەش کاریگەریی ئازارشکێنی دووکەسەکە زیاتر دەبێت.
2- یارمەتیی بەدەستهێنانی ئامانجە تەندروستەکان دەدات
پەیمانگەی نەتەوەیی بەساڵاچوون، سەنتەری توێژینەی بەریتانی بۆ شێرپەنجە، دەستەی پزیشكانی دڵی بەریتانی و کۆلێژی زانکۆیی لەندەن لە بەریتانیا رایدەگەیێنن، ئەگەر ویستت گۆڕانکارییەک لە خراپەوە بۆ باش دروستبکەیت، ئەوا با هاوژینەکەشت ئەنجامی بدات، چونکە دوو کەس سەرکەوتووترن لە یەک کەس.
توێژەرەکان بۆیان دەرکەوتووە، 50٪ـی خانمان سەرکەوتووبوون لە وازهێنان لە جگەرەکێشان ئەوکاتەی هاوژینەکەیان لەگەڵیان بەشداربووە. لە کاتێکدا تەنیا 17٪ـی ئەوانە سەرکەوتووبوون کە بەتەنیا هەوڵیانداوە.
3- یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات
زانکۆی جۆنهۆپکینز لە ئەنجامی توێژینەوەیەکیدا رایگەریاندووە، هەوڵدان بۆ دابەزاندنی کێش لەگەڵ هاوسەرەکەتدا سەرکەوتووترە. د. لاورا کۆب، هاونووسەری توێژینەوەکە لە زانکۆی جۆن هۆپکینز دەڵێت: زۆربەی ئەوانەی کە وەرزشی رێک ئەنجامنادەن، کاتێك هاوژینەکەیان وەرزش دەکات لەگەڵی بەشداردەبن و هەوڵی تەندروست بوونیان دەدەن.
4- جەستە و دەروون دەپارێزێت
پزیشكانی زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا دەڵێن، لەکاتی لەکاتی توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە پەیوەندییە درێژخایەنەکان لەگەڵ هاوژینەکەت بۆ دەرووندروستی و تەندروستی گرنگە. بەجۆرێك دەڵێن ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە زۆرتر دەژین و دەروونییان ئاسوودەترە.
5- مەترسیی نەخۆشییەکان کەم دەکاتەوە
پزیشكانی زانکۆی ویلایەتی میشیگان دەڵێن، ئەوانەی هاوسەرگییریەکی دڵخۆشکەریان هەیە، هێواشتر تووسی شەکرە دەبن و لەکاتی تووسبوون ئاسانتر چارەسەر دەکرێن. هاوکات کەمتر تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەبن و زۆرتر دەجووڵێن.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)