رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک کە ئاڕاستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی دەکات، داوای لەنێوبردن و کشانەوەی جۆرە شیرێکی منداڵان دەکات لە بازاڕەکاندا و رایدەگەیێنێت، بەپێی پێوانەکانی عێراق نییە.
وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت، شیرەکە ناوی (OPTILAC)ـە و لە چینەوە بەرهەم دێت، بەڵام بەپێی مادەی 159ـی سەلامەتیی خۆراکی عێراقی، هەموو شیرێکی چینی و ئەو خۆراکانەشی کە شیرینی و شیری چینییان تێدایە قەدەخەن.
هەر بۆیە وەزارەتەکە داوای لەنێوبردنی هەموو ئەو شیرە چینییانە دەکات کە لە بازاڕەکاندان بەتایبەت شیری OPTILAC.
