Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەک لە کۆبوونەوەکە

وێنەیەک لە کۆبوونەوەکە

عێراق

زەیدی و وەزیری وزەی ئەمریکا تاوتوێی دروستکردنی شاری وزە لە فاو دەکەن

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

17-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد17-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری وزەی ئەمریکا لە واشنتن کۆبوونەوە و باسیان لە پلانی حکومەتی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، دروستکردنی "شاری وزە" لە نیمچەدوورگەی فاو و کۆتاییهێنان بە سووتاندنی گازی هاوەڵ کرد.

رۆژی هەینی، 17-07-2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتن پێشوازی لە کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا کرد. بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کەرتی وزە و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، حکومەتەکەی کار بۆ "هاوبەشیی درێژخایەن" لەگەڵ وڵاتە خاوەن ئابوورییە بەهێزەکانی جیهان و بەتایبەتی ئەمریکا دەکات. عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق پێویستی بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووە بۆ ئەوەی لە کەمترین کاتدا بگاتە ئامانجەکانی لە کەرتی نەوت، پاڵاوتن و وەبەرهێنان لە کانزاکاندا.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، بانگهێشتکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بووە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی "شاری وزە" لەسەر کەناراوەکانی نیمچەدوورگەی فاو، کە بەشێک دەبێت لە پڕۆژەی "رێگەی گەشەپێدان".

نووسینگەکە رایگەیاندووە کە کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەنگاوەکانی عێراق دەربڕیوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان "زۆر پەرۆشن" بۆ کارکردن لە عێراق.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە وەزیری وزەی ئەمریکا جگە لە پرسی ئابووری، پشتگیریی واشنتنی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە "رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی چەک" دووپات کردووەتەوە. هەروەها ستایشی پلانەکانی عێراقی کردووە بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنان لە گازی هاوەڵ و کۆتاییهێنان بە سووتاندنی گاز لە کێڵگە نەوتییەکاندا، کە "هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی ژینگە و دابینکردنی وزەی ناوخۆیی."

رۆژی 13ـی تەممووز، عەلی فالح زەیدی بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رۆژی دواتر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

عەلی جاف، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بەشدارە لەگەڵ ئەو شاندەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە سەردانی ئەمریکای کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە