Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە لە واشنتن

ساتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە لە واشنتن

عێراق

وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیایەکی ئەمریکی رێککەوتنێک بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا واژۆ دەکەن

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیای (GE)ی ئەمریکی، رێککەوتنێکی ستراتیژییان بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی گشتگیر واژۆ کرد، کە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنان، پەرەپێدانی تۆڕی گواستنەوە و بەستنەوەی کارەبای عێراقە بە سعودیەوە.

رۆژی هەینی 17-07-2026 لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری کارەبای عێراق رێککەوتننامەی جێبەجێکردنی "پلانی گشتگیر بۆ دابینکردنی وزەی عێراق"ی لەگەڵ کۆمپانیای (GE) واژۆ کرد.

وەزیری کارەبای عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی تۆڕی نیشتمانی. پلانەکە دروستکردنی وێستگەی گازیی نوێ دەگرێتەوە، کە بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانی کار دەکەن بۆ کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە نێوان بەرهەمهێنان و خواستی هاووڵاتییاندا هەیە."

بەپێی پلانەکە، پڕۆژەیەکی ناوەندیی فراوان لە فاو جێبەجێ دەکرێت، لەگەڵ فراوانکردنی وێستگەکانی (مەنسووریەی یەک و دوو، مەلا عەبدوڵڵا، نەجەف، سەماوە، زیقار، دیوانییە و کەربەلا).

یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی رێککەوتنەکە، پەرەپێدانی تۆڕی گواستنەوەی نیشتمانی و جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای نێوان عێراق و سعودیەیە بە تەکنەلۆژیای  (HVDC)، کە سیستمێکی پێشکەوتووی گواستنەوەی وزەیە بە ڤۆڵتیەی بەرز.

هەروەها رێککەوتنەکە بنیاتنانی ناوەندی پێشکەوتووی کۆنترۆڵکردنی دابەشکردن و ئۆتۆماتیککردنی وێستگە لاوەکییەکان دەگرێتەوە. وەزیری کارەبا باسی لەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە دیدگەی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا لەڕێگەی هاوسەنگکردنی بەرهەمهێنان و دابینکردنی سووتەمەنی و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە