Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە پەرلەمانى عێراق 5 ساڵ مۆڵەت بە نیو مووچە دەخرێتە دەنگدانەوە
عێراق23-10-2026

لە پەرلەمانى عێراق 5 ساڵ مۆڵەت بە نیو مووچە دەخرێتە دەنگدانەوە

سکاڵا دژی گەڕاندنەوەی بەشێک لە زەوییەکانى مادەی 140 تۆمار دەکرێت
عێراق23-10-2026

سکاڵا دژی گەڕاندنەوەی بەشێک لە زەوییەکانى مادەی 140 تۆمار دەکرێت

لە سنووری کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی
عێراق22-10-2026

لە سنووری کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق ئەنجام بدات. سەردانەکە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027دا.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شاندێکی باڵای دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەسەر پرسی بودجەی ساڵی 2027 گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات."

لای خۆیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامیی دانوستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبارەی پابەندی، ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2027، ئەمڕۆ هەینی 23ی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی باڵای دانوستاندنکاری حکومەت سەردانی بەغدا دەکات.

شاندەکە پێکهاتووە لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون لەگەڵ بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری.

سەبارەت بە ئەجێندای کارەکانی شاندەکە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی سەردانەکەدا شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی نوێنەرە کوردستانییەکان لە دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەنجام دەدات.

ئامانج لە کۆبوونەوەکانیش "بەردەوامیدانە بە گفتوگۆکان و گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها دەستەبەرکردنی ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027."

لایەنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکەن، پشکی 12.7% کە لە رەشنووسەکەدا بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە کەمە و پێویستە بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێری،  14.14% دیاری بکرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

لە پەرلەمانى عێراق 5 ساڵ مۆڵەت بە نیو مووچە دەخرێتە دەنگدانەوە
عێراق23-10-2026

لە پەرلەمانى عێراق 5 ساڵ مۆڵەت بە نیو مووچە دەخرێتە دەنگدانەوە

سکاڵا دژی گەڕاندنەوەی بەشێک لە زەوییەکانى مادەی 140 تۆمار دەکرێت
عێراق23-10-2026

سکاڵا دژی گەڕاندنەوەی بەشێک لە زەوییەکانى مادەی 140 تۆمار دەکرێت

لە سنووری کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی
عێراق22-10-2026

لە سنووری کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە