Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژنێک لە بەغدا بەهۆی گەرماوە بەم شێوەیە خۆی فێنک دەکاتەوە و سۆندەیەکی ئاوی لەسەر سەری داناوە. وێنە: ئەرشیڤ/AFP

ژنێک لە بەغدا بەهۆی گەرماوە بەم شێوەیە خۆی فێنک دەکاتەوە و سۆندەیەکی ئاوی لەسەر سەری داناوە. وێنە: ئەرشیڤ/AFP

عێراق

کەشناسیی عێراق: پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە و لە بەسرە دەگاتە 51 پلە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکات و سبەی لە بەسرەی باشووری عێراق دەگاتە 51 پلەی سیلیزی.

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 18ی تەممووزی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، بەڵام لە باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ شەممە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر 42، سلێمانی 41، دهۆک 40، کەرکووک 45 و نەینەوا 44 پلەی سیلیزی. لە بەغدای پایتەختی عێراقیش بەرزترین پلە 47 پلە دەبێت و لە بەسرە دەگاتە 49 پلە.

عامر جابری، هۆشداری دا کە سبەی یەکشەممە، شەپۆلێکی گەرمای تووند ناوچەکە دەگرێتەوە. پێشبینی دەکرێت لە پارێزگای بەسرە پلەی گەرما بگاتە 51 پلەی سیلیزی، هەروەها لە پارێزگاکانی میسان، زیقار و موسەننا بگاتە 50 پلە. هەروەها هەولێر 43، سلێمانی 42، دهۆک 40، کەرکووک 46 ، نەینەوا 44 ، دیالە و سەلاحەدین 47 پلەی سیلیزی. لە بەغدای پایتەختی عێراقیش بەرزترین پلە 48 پلە دەبێت.

هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە کە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە خێرایی با لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست زیاد دەکات و دەگاتە نێوان 40 بۆ 45 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە زۆربەی ناوچەکاندا.

کەشناسیی عێراق پێشبینیی کردووە بۆ رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، 21 و 22ی تەممووز، پلەی گەرما بە جێگیری بمێننەوە و ئاسمان بە گشتی ساماڵ بێت، تەنیا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت کە هەندێک پەڵەهەور لە ئاسماندا دەردەکەون. مەودای بینینیش لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت، بەڵام لە کاتی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵدا بۆ 5 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە