Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، گازی شل لە بەغداوە گەیشتووە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، گازی شل لە بەغداوە گەیشتووە

عێراق

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: وەزارەتی نەوت گازی پێویستی نارد

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

سومەیە خدر

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی فیدراڵیی عێراق گازی شل (LPG)ـی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نارد.

ئێوارەی رۆژی شەممە، 18ـی تەممووزی 2026، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، رۆژانە بڕە گازی پێویست لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت تاوەکو ئەو کاتەی بارودۆخی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ 35 هەزار بوتڵ گاز بۆ پارێزگای هەولێر نێردراوە و بە سیستمی کارتی ئەلیکترۆنی دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، ئەو پشکەی لە یاسای بودجەدا بۆ هەرێمی کوردستان لە بەرهەمی سووتەمەنیی ناوخۆیی دیاریکراوە، "نادادپەروەرانە"یە و تەنیا 35٪ـی ئەو پشکەیە کە دەبووایە وەریبگرێت.

بەپێی قسەکانی شێروانی، لە کاتێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی ناوخۆ تەرخان دەکات، پشکی هەرێمی کوردستان تەنیا 50 هەزار بەرمیلە. ئەو گوتی: "ئەگەر بەپێی رێژەی دانیشتووان هەژماری بکەین کە هەرێمی کوردستان 14٪ـی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت، دەبووایە پشکی رۆژانەمان لانیکەم 140 هەزار بەرمیل بووایە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا دیاریکراوە تەنیا 35٪ـە."

لە کاتی ئاساییبوونەوەی دۆخی ناوچەکە، تاوەکو 15ـی تەممووز لیترێک گازی شل (LPG) لە بەنزینخانەکان بە 400 دینار بوو، واتا پڕکردنەوەی بوتڵێکی بازرگانیی ماڵان بە نزیکەی نۆ هەزار دینار بوو.

جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گاز لە بەنزینخانەکان لیتری بووەتە 800 دینار."

بەگوێرەی نرخی ئەمڕۆ، پڕکردنەوەی بوتڵێک گاز کە نزیکەی 22 لیتر دەگرێت نزیکەی 18 هەزار دیناری تێدەچێت، لە کاتێکدا دوێنێ 14 هەزار دینار بوو.

لە کاتی دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە کۆتایی شوباتی ئەمساڵ کە نزیکەی 40 رۆژی خایاند، نرخی بوتڵێک گازی ماڵان گەیشتە 45 هەزار دینار.

پێنجشەممە 16ـی تەممووز، کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەکانەوە، بەرهەمهێنانیان لە کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی راگرتووە، کە سەرچاوەی سەرەکیی گازی شل و سووتەمەنییە بۆ وێستگەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە