Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوتی لە کەرکووک. وێنە: رۆیتەرز

کێڵگەیەکی نەوتی لە کەرکووک. وێنە: رۆیتەرز

عێراق

دوای زیاتر لە 10 ساڵ؛ هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆ جەیهان دەستپێدەکاتەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوتی خاوی کەرکووک لە رێگەی هێڵی ستراتیژییەوە بەرەو بەندەری جەیهانی تورکیا تەواو کردووە.

کۆمپانیای نەوتی باکوور لە راگەیێندراوێکدا، رۆژی شەممە، 18ـی تەممووزی 2026 بڵاویکردەوە: پێگە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانیان هەموو ئەو کارانەیان بەپێی پلانەکان کردووە، ئێستا ئامادەکارییەکان بۆ کارپێکردنی سیستمەکە کۆتاییان هاتووە. بڕیارە سەرەتا بۆری 40 ئینجی پڕ بکرێت تاوەکو نەوتەکە بگاتە وێستگەی "IT1A"، پاشان لە رێگەی بۆری 46 ئینجییەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان پرۆسەی تاقیکردنەوەی کارپێکردنی تەواوەتی بکرێت.

بەپێی راگەیێندراوەکە، وێستگەی IT1A، ئێستا ئامادەیە رۆژانە بڕی 300 بۆ 350 هەزار بەرمیل نەوتی خاو وەربگرێت و هەناردەی بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی سیستمی باکوورەوە.

کۆمپانیای نەوتی باکوور روونیکردەوە کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی وەزارەتی نەوت بۆ نۆژەنکردنەوەی سیستمی هەناردەکردنی باکوور و بەهێزکردنی تواناکانی کارپێکردن. هەروەها داواشی لە کۆمپانیا و لایەنە پاڵپشتیکارەکان کردووە پابەندییە گرێبەستییەکانیان تەواو بکەن تاوەکو بەپێی خشتە دیاریکراوەکان دەست بە کارەکان بکرێت.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە رووداوی گوت: "هەمان ئەو بۆرییەی کە لە ساڵی 2014 بەهۆی شەڕی داعشەوە لە ناوچەکە روویدا، ئەو بۆرییانە وێران بوون، ئێستا لەسەر هەمان بۆرییەکانی جاران دووبارە نۆژەنکراونەتەوە، راستەوخۆ نەوت لە کەرکووکەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێت."

سەرچاوەکەی نەوتی باکوور گوتیشی: "هێڵی بۆرییەکان لە مووسڵەوە تێدەپەڕێت تاوەکو دەگاتە زاخۆ، لەوێوە نەوتەکە راستەوخۆ بۆ تورکیا دەچێت."

کۆمپانیای نەوتی باکوور رۆژانە نزیکەی 325 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری بەرهەم دەهێنێت، کە بەشی زۆری بۆ پێویستیی ناوخۆ و پاڵاوگەکان بەکار دەهێنرێت.

توانای کارپێکردنی وێستگەی IT1A، رۆژانە 300 بۆ 350 هەزار بەرمیلە، ئەمەش واتا هێڵەکە دەتوانێت زۆربەی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک بگوازێتەوە کاتێک بە تەواوەتی دەکەوێتە کار.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە