رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پێشنیازە یاسا و یەک پڕۆژە یاسا دەکات.
بەگوێرەی کارنامەکەی، کۆبوونەوەکە کاژێر 13:00ـی رۆژی یەکشەممە، 19ـی تەممووزی 2026، بەڕێوەدەچێت.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دانیشتنەکە پێنج بڕگەی لەخۆگرتووە کە بریتین لە:
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری 22ـەمینی یاسای میلاک ژمارە 25ـی ساڵی 1960.
دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای یەکێتیی مافپەروەران ژمارە 137ـی ساڵی 1981.
سێیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای سەندیکای کیمیاکاران ژمارە 43ـی ساڵی 1970.
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دیوانی وەقفی سوننە ژمارە 56ـی ساڵی 2012.
پێنجەم: گفتوگۆی گشتی.


