Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق

عێراق

عێراق خوێندنی ئێوارانی لە فەرمانبەران و بەرپرسانی باڵا قەدەخە کرد

گەشاو خالید

گەشاو خالید

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بڕیاری دا رێگە بە فەرمانبەران و بەرپرسانی باڵا نەدرێت لە کاتی دەوام و فەرمانبەریدا لە خوێندنی ئێواران درێژە بە خوێندن بدەن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە. بڕیارەکە وەزیران، پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانیش دەگرێتەوە.

فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، شەممە 18ـی تەممووزی 2026، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بڕیاری قەدەخەکردنی خوێندنی ئێواران هەموو فەرمانبەران و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە راسپێردراون بە خزمەتی گشتی، لەوانەش: ئەندامانی پەرلەمان، وەزیران و ئەوانەی لە پلەی ئەواندان، بریکارانی وەزارەت، بەڕێوەبەرە گشتییەکان و خاوەن پلە تایبەتەکان.

بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو کەسانە بۆیان نییە لە کاتی هەبوونی وەزیفە یان راسپاردنیان بۆ ئەرکی فەرمی، بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە لە خوێندنی ئێواراندا بخوێنن، چ ئەو خوێندنە لەسەر ئەرکی خۆیان بێت یان لە رێگەی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندنەوە بێت.

سەبارەت بە هۆکاری بڕیارەکە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق روونیکردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای نووسراوێکی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیاری ژمارە (11)ـی ساڵی 2026ـی ئەنجوومەنی وەزیران دراوە، چونکە هیچ بنەمایەکی یاسایی نەماوە رێگە بدات فەرمانبەران لە کاتی وەزیفەدا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە بخوێنن.

هەروەها وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: بەهۆی هەموارکردنەوەی یاسای "بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکان"، ئەو بڕگەیەی پێشتر رێگەی بەم جۆرە خوێندنە دەدا، هەڵوەشێنراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە