Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نەخۆشخانەی خورماتوو

نەخۆشخانەی خورماتوو

عێراق

نەخۆشخانەی خورماتوو 98%ـی تەواو بووە؛ "تەنگەی هورمز" کارەکانی دواخستووە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین رایدەگەیێنێت: کارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و 98%ـی تەواو بووە، بەڵام ئاڵۆزییەکانی تەنگەی هورمز بووەتە هۆی دواکەوتنی گەیشتنی ئامێرە پزیشکییەکان.

یاسین محەممەد عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، ئەمڕۆ یەکشەممە 19-07-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پڕۆژەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو کە لە ساڵی 2013ـەوە دەست بە کارەکانی کراوە و بۆ ماوەیەکی زۆر پەکیکەوتبوو، ئێستا تەنیا 2%ـی کارەکانی ماوە کە ئەویش پەیوەستە بە دانانی ئامێرە تەندروستییەکان."

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی ئەو 2%ـەی پڕۆژەکە، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و داخستنی تەنگەی هورمز، گەیشتنی ئامێر و کەلوپەلە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشخانەکە دواکەوتووە، بەڵام ئێستا سەرقاڵی دابینکردن و دانانی ئەو کەرەستانەن.

نەخۆشخانەکە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکییەوە جێبەجێ دەکرێت، لە پێنج نهۆم پێکهاتووە. یاسین محەممەد عەلی دەڵێت: "ئەمە یەکەمجارە نەخۆشخانەیەکی لەو شێوەیە لە ناوچەکە دروست بکرێت؛ سەرەتا بۆ 100 قەرەوێڵە دیزاین کرابوو، بەڵام لە بنەڕەتدا توانای 150 قەرەوێڵەی هەیە."

کەرتی تەندروستیی خورماتوو 1400 فەرمانبەر و کارمەند، لەگەڵ 20 پزیشکی هەیە، بەڵام یاسین محەممەد عەلی دەڵێت: پلانیان هەیە پزیشکی زیاتر بۆ نەخۆشخانە نوێیەکە دابین بکەن.

پڕۆژەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو یەکێک بوو لە پڕۆژە وەستاوەکان کە لە کۆتایی ساڵی 2022ـەوە کارکردن تێیدا دەستیپێکردەوە. بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە

قەزای خورماتوو یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە