Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هۆڵێکی دادگە لە عێراق

هۆڵێکی دادگە لە عێراق

عێراق

لە بەغدا چوار کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی مۆری دادوەر و دادگاکان دەستگیرکران

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دادگەی لێکۆڵینەوەی رەسافە لە بەغدا، دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند کە مۆری دادگەکانی باری کەسی و مۆری چەند دادوەرێکیان ساختە کردبوو و بۆ مەبەستی نایاسایی بەکاریان دەهێنا.

رۆژی یەکشەممە، 19ـی تەممووزی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق رایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رەسافە، تیمێکی کار بۆ چاودێریکردنی چەند کەسێک پێکهێنرا کە لە نزیک باڵەخانەی دادگەی (شەعب) لە بەغدا مۆری دادگە و دادوەرانیان ساختە دەکرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی دەسەڵاتی دادوەریی، دادوەرێکی پسپۆڕ لە دادگەی لێکۆڵینەوەی رەسافە گوتوویەتی: "تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانییان چوار تۆمەتبار لە کاتی تاوانەکەدا دەستگیر بکەن و دەست بەسەر مۆرە ساختەکاندا بگرن."

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتبارەکان لە بەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و گوتوویانە کە ئەو مۆرە ساختانەیان بۆ دەرهێنانی "گرێبەستی هاوژینیی نایاسایی" بەکارهێناوە.

هەر لەسەر ئەو دۆسیەیە، دادگە گوتەی شایەتحاڵەکانی تۆمار کردووە و فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنینی بۆ چەند کەسێکی دیکە دەرکردووە کە لەو کارە ساختەکارییەدا تێوەگلاون.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە