Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق

کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق

عێراق

پەرلەمانی عێراق لەسەر پلە بەرزکردنەوە و 150 هەزار گرێبەست بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری دەکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بڕیاری دا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق بانگهێشت بکات، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچەی 150 هەزار پلەی گرێبەست.


بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمیی لیژنەی دارایی کە واژۆی عەدی عەواد حوسێن، سەرۆکی لیژنەکەی لەسەرە، وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، بڕیار دراوە کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 22ـی تەممووزی 2026، میوانداریی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بانگهێشتکردنەکە بۆ تاوتوێکردنی ئەم دوو بابەتەیە:

یەکەم: هۆکارەکانی خەرجنەکردن و پێنەدانی سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ ساڵی 2026؛ سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی گشتاندنی بۆ سەرجەم دامەزراوەکان کردووە بۆ خەرجکردنیان بۆ ئەو کەسانەی شایستەن.

دووەم: هۆکارەکانی چارەسەرنەکردنی پرسی خەرجکردنی مووچەی گرێبەستەکانی پارێزگاکان (150 هەزار پلە) کە تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2026، بڵاویکردەوە کە فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق داوای لە تەواوی وەزارەتەکان، لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکان کردووە، دەست بە پێدانی سەرمووچە (عەلاوە) و پلەبەرزکردنەوەی (تەرفیع)ـی شایستەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بکرێت و رێکارە کارگێڕی و داراییەکان بەپێی رێنماییە بەپەلەکان تەواو بکرێن.

بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، فالح ساری رایگەیاندووە، بڕیاری دەستپێکردنەوەی خەرجکردنی ئەو شایستە داراییانە لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەتەکەیەتی بە مافە یاساییەکانی فەرمانبەران و هەوڵێکە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی پیشەیی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

رۆژی 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، بە بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی ئەوکاتی عێراق، سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگیرا، تاوەکو یاسای بودجەی ساڵی 2026 پەسند دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە