Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: تۆڕێکی بەقاچاخبردنی پارە لەنێوان بەغدا و سلێمانی دەستگیرکران

هەستیار قادر

هەستیار قادر

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، تۆڕێکیان دەستگیرکردووە کە لەنێوان بەغدا و سلێمانی کاری بەقاچاخبردنی پارەیان لەڕێی کارتی بانکییەوە کردووە، تۆڕێکی دیکەشیان لە کەرکووک دەستگیرکردووە کە پارەیان بە قاچاخ بردووەتە دەرەوەی عێراق.

یەکشەممە 19ی تەممووزی 2026، ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، یەکەیەکیان لە پارێزگای دیالە دوو ئەندامی تۆڕێکیان دەستگیر کردووە کە پارەیان بە قاچاخ لەنێوان بەغدا و سلێمانی بردووە.

ئەرشەد حاکم رایگەیاند، ئەو تۆڕە پارەیان لە رێگەی ماستەرکارد بەقاچاخ بردووە و چەند ئامێرێکی پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS) و چەندین کارتی بانکییان پێگیراوە کە ویستوویانە بەقاچاخ بیانبەن.

بەگوێرەی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق، گواستنەوەی پارە لەڕێی کارتی بانکی بۆ دەرەوە قەدەخەیە و بە شێوازێکی بەقاچاخبردنی دۆلار هەژمار دەکرێت.

گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، شەش ئەندامی تۆڕێکی دیکەیان لە کەرکووک دەستگیرکردووە کە 251 کارتی بانکى کۆمپانیای ماستەرکارد و 252 سیمکارتی پەیوەندییان پێبووە کە بۆ بەقاچاخبردنی دراوی بیانی بۆ دەرەوەی عێراق بەکاریان هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە