Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کۆتایی ئەم هەفتەیە زەیدی سەردانی تاران دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بگاتە تارانى پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دوو بەرپرسی هەردوولا تاوتوێى خشتەى سەردانەکەیان کرد.

بەگوێرەی راگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی خشتەی ئەو سەردانە، یەکشەممە 19ی تەممووز، محەممەد حوسێن بەحرلعلووم، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری دووقۆڵی لە بەغدا لەگەڵ کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، سەردانەکەی سەرۆکوەزیران کۆتایی ئەم هەفتەیە دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە ئامادەکارییەکانی سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ تاران و ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنانە کردووە کە لەنێوان هەردوو وڵات لە بواری هاوکاریی هاوبەشدا واژۆ دەکرێت، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دووقۆڵییان.

پێشتر لە هەڤپەیڤینێکی رووداو لە ئەمریکا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتبووی: "بڕیارە رۆژی 23ـی مانگ، سەرۆکوەزیران و من و شاندێکی یاوەری سەرۆکوەزیران بڕۆین بۆ تاران."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە