Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

نوێنەرایەتیی زەردەشتییەکانی عێراق سکاڵا تۆماردەکات؛ داوای کۆتا و نوێنەرایەتی دەکەن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئاینی زەردەشتی لە عێراق لە دادگەی فیدراڵی دوو سکاڵا تۆماردەکات بۆ ئەوەی کۆتایان لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەبێت و بکرێنە بەشێک لە دیوانی ئەوقافەکان لە عێراق.

سکاڵاکان بە ناوی حەیدەر عوسفور، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئاینی زەردەشتی لە عێراق لەسەر پەرلەمانى عێراق تۆمارکراوە.

لە یەکێک لە سکاڵاکانیدا داوای کردووە ئەو بڕگانەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە نادەستووری بناسرێن کە تایبەتن بە دابەشکاریی کورسییەکانی پەرلەمان و ژمارەی کۆتاکان.

قەحتان خەیروڵڵا، پارێزەری دۆسیەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو سکاڵایە بۆ ئەوەیە زەردەشتییەکان وەک پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی دیکە، کۆتایان لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەبێت".

سکاڵایەکی دیکەى حەیدەر عوسفور دژی مادەی یەکی یاسای دیوانی ئەوقافەکانی مەسیحی، ئێزدی و سابیئەی مەندائی تۆمارکراوە و تێیدا داوا لە دادگەی فیدراڵی کراوە ئەو مادەیە بە نادەستووری بناسرێ، بەوپێیەی کە زەردەشتییەکان ناگرێتەوە.

قەحتان خەیروڵڵا رایگەیاند کە ئەو سکاڵایە بۆ ئەوەیە زەردەشتییەکان لە دیوانی ئەوقافەکان جێگەیان بکرێتەوە.

دادگەی فیدراڵیی عێراق 29ی تەممووزی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی یەکەم دانیشتن لەبارەی هەردوو سکاڵاکەوە کە سەرۆکی نوێنەرایەتی ئاینی زەردەشتی لە عێراق تۆماری کردوون.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە