Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق

عێراق

بەرپرسێکی دیوانی پارێزگای دیالە بەهۆی بەهەدەردانی موڵکی گشتی دەستگیر کرا

گەشاو خالید

گەشاو خالید

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق، بەرپرسێکی دیوانی پارێزگای دیالەی دەستگیرکرد، بە تۆمەتی ئەوەی زیانی زیاتر لە ملیارێک دیناری لە سامانی گشتی داوە و پارەی دەستەبەری کۆمپانیایەکی گەڕاندووەتەوە بێ ئەوەی پڕۆژەکە تەواو بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تەممووزی 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دیالە بەرپرسی هۆبەیەکیان لە دیوانی پارێزگا دەستگیرکردووە، کە بە شێوەیەکی نایاسایی پشتگیریی دەسەتبەری بانکیی بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرکردنی شەقامەکانی باقوبە، رادەستی بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکار کردووە.

بەپێی دەستەی دەستپاکی، ئەو بەرپرسە پێش ئەوەی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و بە فەرمی رادەست بکرێت، کەفالەتەکەی بۆ کۆمپانیاکە گەڕاندووەتەوە، لە کاتێکدا پڕۆژەکە سەرپێچیی زۆری تێدا بووە. تۆمەتبارەکە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا گوتوویەتی: "وام زانیوە پڕۆژەکە تەواو بووە و چیدی پێویستمان بەو کەفالەتە نییە."

تیمەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق سەردانی شوێنی پڕۆژەکەیان کردووە و تێبینییان کردووە کە یەکێک لە شەقامەکان، تەنیا دوای چەند مانگێکی کەم لە قیڕکردنی،  درز و شکاوی و تێکچوونێکی زۆری بووە. تێچووی ئەم پڕۆژەیە ملیارێک و 261 ملیۆن و 600 هەزار دینار بووە و لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە جێبەجێ کراوە.

دەستپاکی ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی ئەو بەرپرسە پارەی دەستەبەری کۆمپانیاکەی گەڕاندووەتەوە، ئێستا هیچ بڕە پارەیەک وەک "سپاردە" لای حکومەت نەماوە بۆ ئەوەی شەقامەکە نۆژەن بکاتەوە، ئەمەش وەک زیانی گەورە لە سامانی دەوڵەت هەژمار دەکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە کۆنووسی دەستبەسەرداگرتن رێکخرا و تۆمەتبارەکە رەوانەی لای دادوەری لێکۆڵینەوەی دەستپاکی باقوبە کرا، تاوەکو بەپێی مادەی 341 لە یاسای سزادانی عێراقی رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر. ئەم مادەیە تایبەتە بە سزادانی ئەو کەسانەی کە پارە، ماڵ یان بەڵگەنامەیەکی دەوڵەتییان وەک ئەمانەت لایە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی یان خیانەتەوە زیانی پێ دەگەیێنن، کە سزاکەی بەندکردنە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە