Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

نووسینگەکەی: سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی ئێران دەکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆبووەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە ئامادەکاری بوو بۆ ئەو سەردانە فەرمییەی کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران بیکات.

رۆژی دووشەممە، 20-07-2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە محەممەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دیداری نێوان هەردوولادا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەهێزکردنی هاوئاهەنگییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاوازەکاندا کراوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات بکات و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بچەسپێنێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە ئامادەکارییەکان کراوە بۆ ئەو سەردانە فەرمییەی کە بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بۆ تاران بیکات. 

هەر لەوێدا ئەو دۆسیانە تاوتوێ کراون کە لە کاتی سەردانەکەدا کاریان لەسەر دەکرێت، بە مەبەستی چالاککردنی هاوئاهەنگییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات لەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.

ئەو سەردانە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەڕاوەتەوە عێراق و 48 رێککەوتن و یاداشتی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کردوە. 

هەر لەوبارەوە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رۆژی 18ی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە رایگەیاند، "ئێمە کە دەگەڕێینەوە بۆ بەغدا، بڕیار وایە رۆژی 23ـی مانگ، واتە دوای یەک دوو رۆژی دیکە، سەرۆکوەزیران و من و شاندێکی یاوەری سەرۆکوەزیران بڕۆین بۆ تاران."

سەبارەی بەو سەردانە لە وەڵامی پرسیاری رووداو کە ئایا ئەمە بۆ راگرتنی باڵانسە یان هەر پلانێکی پێشوەختە بوو؟ فوئاد حوسێن گوتی، "بابەتی باڵانس نییە، پێش ئەوەی بێین بۆ ئێرە، بڕیارمان دابوو بێین بۆ واشنتن، دوایی بڕۆین بۆ تاران، دەڕۆین بۆ تورکیا."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە