Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

هەوڵدەدرێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027 لە بە‌غدا جێگیر بکرێت

زیاد ئیسماعیل

زیاد ئیسماعیل

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو - دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان هەنگاوە ستراتیژییەکانیان بۆ داڕشتنی رەشنووسی بودجەی گشتیی ساڵی 2027 دەستپێکردووە. کورد لەم بودجەیەدا دوو ئامانجی سەرەکیی هەیە؛ لادانی بڕگەی "خەرجیی ڕاستەقینە" و گۆڕینی شێوازی ناردنی پارە لە "تەنیا مووچە"وە بۆ "بەشە بودجەی گشتگیر" بە رێژەی 12.67٪.


بۆ سێیەمین جار، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لەسەر پرسی بودجە چووە لیژنەی دارایی پەرلەمان و رایگەیاند کە بودجەی ساڵی داهاتوو جیاواز دەبێت و بە سیستەمی "بودجەی بەرنامەکان" دادەڕێژرێت.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێم دەکاتەوە و بە رووداوی راگەیاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک کیانێکی دەستووری دەبێت بودجەی خۆی هەبێت. ئێستا هەرێمی کوردستان بەقەد پارێزگایەکی عێراق بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکانی بەرنەکەوتووە؛ گفتوگۆی جدی لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەم نادادییە کۆتایی پێبێت."

لەلایەکی دیکەوە، ئیخلاس دڵێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت: "پێداگیرین لەسەر ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە 'خەرجیی ڕاستەقینە'  دەربچێت و پشکێکی دادپەروەرانەی هەبێت وەک پارێزگاکانی دیکە لە گەشەپێدان و قەرزەکاندا."

مووچە و ململانێی سیاسی هەندێک لە لایەنە عێراقییەکانیش پشتیوانی لە جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم دەکەن. عەبدولحەمزە خەفاجی، ئەندامی پەرلەمان (بزووتنەوەی ئیرادە) ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێی سیاسی دەربهێنرێت، چونکە ئەوان فەرمانبەری عێراقین و پشکی هەرێمیش بەشێکە لە بودجە و پابەندبوونی نێوان هەردوو حکومەت.

دوو خاڵە ستراتیژییەکەی کورد لە بەغدا:

1.  لادانی بڕگەی خەرجیی ڕاستەقینە: کە لە رابردوودا گەورەترین ئاستەنگ بووە لەبەردەم ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم.

2.  جێگیرکردنی پشکی 12.67٪: لەبری ناردنی مووچەی مانگانە، بەشە بودجەی ساڵانەی هەرێمی کوردستان بەڕوونی لە نێو یاساکەدا بچەسپێنرێت.

بودجەی 2027 بە کورتی:

  - سیستەمی نوێ: بودجەی بەرنامەکان (نەک تەنیا تەخمینی).
  - پشکی هەرێم: هەوڵ بۆ جێگیرکردنی12.67٪ـی کۆی بودجە.
  - کاتی رەوانەکردن: گفتوگۆکان لە قۆناخی داڕشتنی سەرەتاییدان.

لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم هەوڵانە، پەیوەندیی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا لە قۆناخی "ناردنی تەمویل بۆ مووچە"وە دەگۆڕێت بۆ قۆناخی "بەشە بودجەی جێگیر"، ئەمەش سەقامگیرییەکی دارایی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە