Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری

عێراق

عێراق داوای "هاوپەیمانێتییەکی ئیسلامی" دەکات بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوەکان

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق داوا لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی دەکات کار بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بکرێت بۆ گێڕانەوەی ئەو پارە و موڵکانەی براونەتە دەرەوەی عێراق.

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەممەد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە عێراق، محەممەد لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، کار دەکەن بۆ پێکهێنانی "هاوپەیمانێتییەکی ئیسلامی کارا بۆ راوەدوونانی گەندەڵکاران و گێڕانەوەی ئەو پارە و سامانی گشتییەی کە دزراوە و بۆ دەرەوەی وڵات براوە."

بەگوێرەی راگەیێندراوی دەستەی دەستپاکی، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی نێوان وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کردووەتەوە، "بە تایبەت لە بوارەکانی گۆڕینەوەی زانیاری و پێشکێشکردنی هاوکاریی یاسایی بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە تۆمەتی گەندەڵی داوا کراون و ئێستا لە وڵاتانی ئیسلامی دان."

دەستەی دەستپاکی دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر چوونە نێو رێککەوتننامەیەک لەگەڵ رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی.

رێککەوتننامەکە ئامانجەکانی بریتین لە: 

- خێراکردنی گۆڕینەوەی زانیاری لە نێوان دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسادا.

- پەرەپێدانی مەشق و راهێنان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی پزیشکی و تەکنیکی.

- رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی بەرتیل، دزینی سامانی گشتی، سپیکردنەوەی پارە، و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.

لە ڕاگەیێندراوەکەی دەستەی دەستپاکیدا هاتووە کە جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتننامەیە بە "رەچاوکردنی سەروەریی وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی یەکدی دەبێت، بەڵام فشارەکان بۆ سەر ئەو کەسانە زیاد دەکات کە دەیانەوێت وڵاتانی ئیسلامی وەک پەناگەیەک بۆ حەشارانی پارە دزراوەکان بەکاربهێنن."

بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە، 28ـی حوزەیرانی 2026، هێزێکی هاوبەشی دژەتیرۆر، سوپا و دەستەی دەستپاکیی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە بە ناوی "هەڵمەتی بەرەبەیان" کرد.

لە (هەڵمەتی بەرەبەیان) دا، تاوەکو ئێستا 21 بەرپرس و پەرلەمانتار دەستگیر کراون، کە 13ـیان پەرلەمانتاری ئەم خولەن و یەکێکیشیان پەرلەمانتاری خولی رابردووە. هەروەها دوو بریکاری وەزارەتی نەوت لە نێو دەستگیرکراوەکاندان.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە