Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

.

.

عێراق

وردەکاریی سەردانی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ فراکسیۆنەکان

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان چوونە بەغدا و لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوە. ئامانجیان جێگیرکردنی مووچەکانیانە لە بودجەی ساڵی 2027.

رۆژی سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، تۆلاس محەممەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا کە یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە بوو، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە پێنج نوێنەر بووین و بە نوێنەرایەتیی هەموو مامۆستایانی گرێبەست سەردانی بەغدامان کرد و لەلایەن فراکسیۆنی پارتییەوە میوانداری کراین و لەوێ لەگەڵ د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی؛ فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؛ فراکسیۆنەکانی یەکێتی، نەوەی نوێ و یەکگرتووش کۆبووینەوە."

تۆلاس محەممەد گوتی: "پاڵپشتیی هەموویانمان وەرگرت تاوەکو لە بودجەی نوێی ساڵی 2027ـی عێراق، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش هەژمار بکرێت و مانگانە هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە لەلایەن بەغداوە مووچەمان رەوانە بکرێت."

بە گوتەی تۆلاس محەممەد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵ بن بۆ ئەوەی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ببینن.

هەر ئەمڕۆ بەیانی، هیوا سەمەد کە ئەویش یەکێکی دیکەیە لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست، بە رووداوی راگەیاندبوو: "ئێمە پێنج کەس بەرەو بەغدا بەڕێکەوتووین و ئامانجی سەرەکیمان بەدەستهێنانی مافە رەواکانمانە، کە ئەویش بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانە."

لە هەرێمی کوردستاندا 86 هەزار و 791 فەرمانبەری گرێبەست هەن، کە نزیکەی 38 هەزار کەسیان مامۆستان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە